بەڕێوەبەری شارەوانییەک لەکاتى لابردنى زیادەڕۆییدا کوژرا

چەند کەسێک تەقەیان لێکردووە

بەڕێوەبەری شارەوانیی کەربەلا لەکاتى جێبەجێکردنى هەڵمەتى لابردنى زیادەڕۆییدا کوژرا.

بەگوێرەی زانیارییەکان، ئەمڕۆ سێشەممە 10ى ئاب، عەبیر خەفاجى، بەڕێوەبەری شارەوانیی کەربەلا لەگەڵ دوو کارمەندى شارەوانیدا سەرگەرمی لابردنى زیادەڕۆیی بوون لە شارى کەربەلا، لەو کاتەدا تەقە لە سەرۆکی شارەوانى کراوە.

سەرچاوە ئەمنییەکانى پارێزگاى کەربەلا دەڵێن، “چەند کەسێک تەقەیان لە خەفاجى کردووە و بە سەختی برینداریان کردووە، دواى گەیاندنى بە نەخۆشخانە گیانى لەدەستداوە”.

بابەتی پێشتر

بە ڕاسپاردەی بافڵ تاڵەبانی بووە.. بودجەیەك بۆ ئاوی سلێمانی تەرخانكرا

بابەتی دواتر

سەرۆكی عەشیرەتی هەركی پەیامێك بڵاودەكاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار