پۆچتینۆ چۆن پێکهاتەی پاریس بە مێسی-یەوە دادەڕێژێت؟

دوای ڕێککەوتنی نێوان مێسی و پاریس سان جێرمان، میدیاکان ئاماژە بە داڕشتەی ئەو پێکهاتەیە دەکەن، كە بڕیارە وەرزی داهاتوو ماوریسیۆ پۆچتینۆ دایبڕێژێت.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی “ئەی ئێس”، میسی لە پاریس سان جێرمان هاوشێوەی بەرشلۆنە ڕۆڵێکی گەورەی پێدەدرێت، لە پێگەی ڕەخسێنەری گۆڵ ڕاستەوخۆ لەپشت هێرشبەری سەرەڕمەوە یاریپێدەکرێت.

ئەو پلانانەی ئاماژەیان بۆ کراون زۆرن، لەنمونەی (4-3-3) و (4-4-2)، بەتایبەت لە پلانی (4-2-1-3) کە لەسەر پلانی (4-3-3) داڕێژراوە و ئاماژە بە پێگەی مێسی کراوە وەک ڕەخسێنەری گۆڵ.

ناوی یاریزانانی پێکهاتەی سەرەکیش بەم شێوەیە دیاریکراوە:

گۆڵپارێز: دۆناروما

بەرگری: حەکیمی، مارکینیۆس، ڕامۆس، خوان بێرنات

ناوەند: ڤیراتی، ڤایناڵدوم، مێسی

هێرشبەر: دی ماریا، مباپێ، نێیمار.

بابەتی پێشتر

پیانیچ بۆ یوڤانتۆس؟ ڕامسی بڕیاردەدات..

بابەتی دواتر

ڕیبێری دەگەڕێتەوە و بایرن هەڵوێستی ئاشکرایە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share