لە ماوەیەکی نزیکدا 240 پەنابەری عێراقی لە بیلاڕوسیاوە دەگەڕێندرێنەوە بۆ بەغداد

وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند، هەماهەنگیی تەواویان کردووە بۆ گەڕانەوەی 240 پەنابەری عێراقی، کە لە نێوان وڵاتانی بیلاڕوسیا و لیتوانیا-دا گیریانخواردووە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، هەموو ڕێکارە یاساییەکان تەواوبوون بۆئەوەی لە (مینسک)ی پایتەختی بیلاڕوسیا-وە بە هێڵی ئاسمانیی عێراقی ئەو پەنابەرانە بگەڕێندرێنەوە.

دوایین ئامارەكان ئاشكرای دەكەن كە زیاتر لە هەزار و 500 عێراقی لە سنووری لیتوانیا و بیلاڕوسیا، بەهۆی داخستنی سنوورەوە گیریان خواردووە و حكومەتی عێراق-یش هاوكاریكردنی ئەو كۆچبەرانەی دەستپێكردووە.

دوای گرتنەبەری ڕێکارەکان لەلایەن بیلاڕوسیا و لیتوانیا-وە گەشتکردن بۆ ئەو دوو وڵاتە کەمیکردووە، ئەمەش لەلایەن یەکێتیی ئەوروپا-وە پشتڕاستکراوەتەوە.

ماوەی زیاتر لە دوو مانگە بەشێک لە عێراقییەکان دەیانەوێت لەڕێگەی بیلاڕوسیا-وە خۆیان بگەیەننە یەکێک لە وڵاتانی ئەوروپا و لیتوانیاش یەکێک بوو لەو وڵاتانەی عێراقییەکان بۆ گەیشتن بە ئەوروپا بەکاریان دەهێنا.

بابەتی پێشتر

قوباد تاڵەبانی هەنگاوە چاکسازییەکانی ئەمدواییەی لەگەڵ بەرپرسانی ئەمریکا تاوتوێکرد

بابەتی دواتر

مێسی و پاریس ڕێککەوتوون و بارسا جوڵەی نەکردووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عێراق پێوانەیەكی تری لە گەندەڵیدا تۆماركرد

عێراق لە پلەی 157ـەمینی وڵاتاندایە لەڕووی بەگژداچوونەوەی گەندەڵییەوە، وەك ڕێكخراوی پەیجووریی نێودەوڵەتی ئاشكرایكردووە. ڕێكخراوی پەیجووریی نێودەوڵەتی “شەفافییەت”، ئاماری…
Total
0
Share