عێراق ڕاگرتنی ناردنی كارەبا لە ئێرانەوە دووپاتدەكاتەوە

وەزیری کارەبای عێراق ئاشکرایکرد، ئێران ناردنی کارەبای بەتەواوی ڕاگرتووە، ئەمەش دوای ئەوەی بەرپرسێکی گەورەی کارەبای ئێران پێشتر ڕایگەیاندبوو، هەناردەکردنی کارەبایان بۆ عێراق ڕاگرتووە.

عادل کەریم وەزیری کارەبای عێراق ڕایگەیاند، هۆکاری نەناردنی کارەبا لەلایەن ئێرانەوە بۆ کەمبوونەوەی ئاستی ئاو و کەمبوونەوەی بەرهەمهێنانی کارەبا لە وێستگە هایدرۆلیکییەکان دەگەڕێتەوە.

پێشتر مستەفا ڕەجەبی مەشهەدی، بەڕێوەبەری كۆمپانیای جێبەجێكردنی كارەبای ئێران بە میدیای فەرمیی وڵاتەكەی وتبوو، “بەهۆی كێشەكانی دابینكردنی كارەبا و پێویستیی ناوخۆیی وڵات بە كارەبا، هەناردەكردنی كارەبامان بۆ عێراق ڕاگرتووە”.

ئاماژەی بەوەشكردووە، ساڵی ڕابردوو توانیویانە هەزار مێگاوات كارەبا بۆ عێراق دابینبكەن، بەڵام ئەمساڵ بەهۆی پێویستیی ناوخۆیی هەناردەكەیان بۆ 150 مێگاوات كەمكردەوە، بەڵام چیتر ناتوانن ئەو بڕەش ڕەوانەی عێراق بكەن.

عێراق لە ئێستادا 19 هەزار مێگاوات كارەبا بەرهەمدەهێنێت، بەڵام خۆی پێویستی بە 30 هەزار مێگاوات هەیە، ماوەیەكیشە حكومەتی عێراق دەیەوێت لەڕێگەی سعودیە و وڵاتانی كەنداوەوە بۆشاییەكانی وزەی كارەبا پڕبكاتەوە و تەنها پشت بە سەرچاوەی ئێران نەبەستێت.

بابەتی پێشتر

وەزیری كارەبا: قەرزی هاوبەشانی کارەبا دەکەینە 12 قیست

بابەتی دواتر

تەرمی مووسا باباخانی لە کۆیە بەخاکسپێردرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سوپای عێراق وەڵامی سوپای پاسداران دەداتەوە
سەرسامیی خۆمان دەردەبڕین بەرامبەر بە لێدوانە بێپاساوەكانی باقری

سەرۆكایەتیی ئەركانی سوپای عێراق، وەڵامی سەرۆك ئەركانی سوپای پاسدارانی ئێران دەداتەوە و لێدوانەكانی سەبارەت بە چالاكیی حزبەكانی ڕۆژهەڵات…
Total
0
Share