کونسوڵخانەی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، نەخۆشخانەیەکی 100 قەرەوێڵەیی لە سلێمانی دروستدەكەن و بەمزووانەش دەکەوێتە کار.
کونسوڵخانەكە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووك بڵاویكردووەتەوە، “ئێمە گەیشتوینەتە قۆناغێکی زۆر هەستیاری پەتاکە، خۆپارێزی و چاودێریی پزیشکیی پێویست دوو کاری سەرەکین”.
باسی لەوەشكردووە، “ئەڵمانیا خۆشحاڵە بە هاوکاریکردنی هەرێمی کوردستان بە دروستکردنی نەخۆشخانەیەکی نوێی تایبەت لە سلێمانی بە 100 قەرەوێڵە و 38 وێستگەی چاودێریی چڕەوە، بەمزووانەش دەکەوێتە کار”.
دروستكردنی ئەو نەخۆشخانەیە لە سلێمانی لەكاتێكدایە، ڕێژەی توشبوون و گیانلەدەستدان بە پەتای كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان لە هەڵكشاندایە و ژمارەی قوربانییەكان لە بەرزبوونەوەدان.