بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی دهۆک ڕایگەیاند، لە کۆمەڵگەی دۆمیزی سەربە پارێزگای دهۆک، ژنێکی 22 ساڵ لەلایەن هاوسەرە کۆنەکەیەوە کوژراوە، كە چەند مانگێكە جیابوونەتەوە.
هێمن سلێمان، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی دهۆک ڕایگەیاند، “تاوانەکە لە پڕۆژەیەکی نیشتەجێبوون بەناوی (وار سیتی) ڕوویداوە و سەرەڕای جیابوونەوەی لە ژنەکەی، بەڵام ئەو پیاوە، ژنە گەنجەکەی کوشتووە”.
پۆلیسی دهۆک ئاشکراشیکردووە، ژنەکە تەمەنی 22 ساڵ بووە و بکوژەکەش تەمەنی 35 ساڵە و دەستگیرکراوە.
ئەم ڕووداوە لە کاتێکدایە، دوێنێ 7ی ئاب، لە ناوەندی قەزای ئاکرێ باوکێک کچە 20 ساڵانەکەی خۆی کوشت.