ئەمساڵ كار لەسەر 722 دۆسیەی گەندەڵی كراوە
دەسپاكی: دادگا لە 56 دۆسیە تەنها پێنجیانی یەكلاكردووەتەوە

ئەحمەد ئەنوەر، سەرۆكی دەستەی دەسپاكیی هەرێم

لە شەش مانگی یەكەمی ئەمساڵدا 56 داوای هەواڵدەری خراونەتە بەردەم لێكۆڵینەوە، بەڵام تەنها پێنج كەیسیان لەلایەن دادگاكانەوە یەكلاكراونەتەوە، سەرۆكی دەستەی دەستپاكیش داوادەكات، دادگایەكی تایبەت بە كەیسەكانی گەندەڵی بۆ دەستەكە تەرخانبكرێت، تا باشتر كارەكان بەڕێوەبچن.

سەرۆكی دەستەی دەسپاكی ڕایدەگەیەنێت، تەنها لە شەش مانگی یەكەمی ئەمساڵدا 56 داوای هەواڵدەری خراونەتە بەردەم لێكۆڵینەوە و دەشڵێت، كۆی گشتی داوا هەواڵدەری و سزاییەكان 722 دۆسیەی گەندەڵییە.

ئەحمەد ئەنوەر، سەرۆكی دەستەی دەسپاكیی هەرێم ڕایگەیاند، لە 1ی كانونی دووەمی ئەمساڵ تا 30ی حوزەیرانی ڕابردوو 56 داوای هەواڵدەری خراونەتە بەردەم لێكۆڵینەوەی دەسپاكی و بەدواداچوونیان لەسەر دەكرێت.

وتیشی، كۆی گشتیی داوا سزاییەكان لە سەرجەم پارێزگاكانی هەرێم 445 داوای سزاییە، كە لەژێر سەرپەرشتیی دادوەرانی دەستپاكی لێكۆڵینەوەیان تێدا دەكرێت.

“كۆی گشتیی داوا هەواڵدەری و سزاییەكان كە ئێستا دەستەی لێكۆڵینەوە بەدواداچوون و كاریان لەسەر دەكات 722 كەیسی گەندەڵییە لە هەردوو جۆرەكە”، ئەحمەد ئەنوەر وای وت.

ڕوونیشیكردەوە، ئەمساڵ 54 كەیسی گەندەڵی لەلایەن دادوەرانی لێكۆڵینەوەی دەستپاكی ڕەوانەی دادگا كراون، بەڵام تەنها پێنج كەیسیان لەلایەن دادگاكانەوە یەكلاكراونەتەوە، كەیسەكانی دیكە لێكۆڵینەوەیان تیادا تەواو بووە و چاوەڕێ دەكرێت دادگاكان بڕیاری كۆتاییان لێبدەن.

سەرۆكی دەستەی دەسپاكی ئاماژەی بەوەشدا، گرفتی دەستەكەیان تەرخاننەكردنی دادگایەكە تایبەت بە كەیسەكانی گەندەڵی، ئەگەرچی لە مانگی شوباتی ئەمساڵ لەلایەن ئەنجومەنی دادوەرییەوە بڕیاری لەسەر درا، بەڵام ئەو پرۆسەیە تەواونەبووە و داوادەكەن خێراتربكرێت.

بابەتی پێشتر

لە ڕۆما کێ قەرەبووی دزیکۆ دەکاتەوە؟

بابەتی دواتر

ژنێکی 22 ساڵ لەلایەن هاوسەرە کۆنەکەیەوە کوژرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كەشناسیی هەرێم: بارانبارین دەستپێدەكاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتی كەشناسیی بومەلەرزەزانیی هەرێم رایدەگەیەنێت، بەپێی پێشبنییەكان شەپۆلێكی بارانبارين چەند ناوچەیەكی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە. بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی…
Total
0
Share