ڤاران: ڤارانی یاریزان خنکاندمی

ڕافائێل ڤاران، ئەستێرەی یانەی مانچستەر یونایتد لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا وازهێنانی نێودەڵەتی ڕاگەیاند، هۆکاری وازهێنانەکەشی بۆ میدیاکان ئاشکراکرد.

ڤارانی تەمەن (29) ساڵ لە چاوپێکەوتنێکدا بە “کەناڵ پلەس”ی فەرەنسی ڕاگەیاندووە، ” لەڕووی جەستەیی و دەروونییەوە هەموو وزەی خۆم بەگەڕخست، یاریکردن لە ئاستی باڵا-دا وەک جلشۆری ئۆتۆماتیکی وەهایە، بەبێ وەستان کاردەکەیت.”

هەروەها دەڵێت، “خشتەی چڕوپڕی یارییەکانی وەرز، ناچاریکردم وازبهێنم، چونکە هەستمکرد دەخنکێم، هەستم کرد ڤارانی یاریزان ڤارانی پیاوی خواردووە.”

بەرگریکارە فەرەنسییەکە هۆکاری وازهێنانی بۆ ماندوبوون و چڕوپڕی خشتەی یارییەکان دەگەڕێنێتەوە، کە ئەوەش هەمان ڕەخنەی گواردیۆلا و یۆرگن کلۆپە لە فیدراسیۆنەکانی تۆپی پێی جیهان و ئەوروپا، چەندینجار دووپاتیانکردووەتەوە، یاریزانان بزوێنەر نین و زۆری یارییەکان کاریگەرییان لەسەر جەستەیان دروستکردووە.

بابەتی پێشتر

ئاگر لە هۆتێلێکی شاری هەولێر کەوتەوە

بابەتی دواتر

جێگرەوەی لیڤا.. بەرشلۆنە چاوی لە داهاتووی بەڕازیلە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share