ڕێدبوڵ: کشانەوەمان بەهۆی نەبوونی بەنزینەوە نەبوو

تیمی ڕێدبوڵی بەشدار لە چالاکییەکانی فۆرمولا 1، ئەو ڕاپۆرتانە ڕەتدەکاتەوە کە ئاماژە بە کشانەوەی شۆفێرەکانیان دەکەن بەهۆی کەمی بەنزینی ئوتۆمبێلەکانیانەوە.

پێنجشەممەی ڕابردوو یەکەمین پێشبڕکێی پاڵەوانێتی جیهانی فۆرمولا 1 بۆ وەرزی 2022/2023 دەستیپێکرد، لە دوواین خولانەوەکان لە مەیدانی سەخیر- بەحرەین، هەردوو شۆفێری تیمی ڕێدبوڵ، ماکس ڤێرشتاپن و سێرجیۆ پێرێز بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکی-یەوە کشانەوە، سەرەڕای ئەوەی ڤێرشتاپن لەدوای چارل لوکلێری شۆفێری تیمی فێراری لە پلەی دووەمدا بوو.

لەوبارەیەوە وتەبێژی تیمەکە بە میدیاکانی ڕاگەیاندووە، “لێکۆڵینەوەیەکی چڕوپڕ لەو کێشانە دەکەین کە بوون بە هۆی کشانەوەی هەردوو شۆفێرەکەمان، کێشەکەش پەیوەندی بە سیستمی سوتەمەنی ئوتۆمبێلەکانەوە هەیە، لەوە زیاتر قەدەغەی هەر لێدوانێک دەکەین لە ئەندامانی تیمەکەمان”.

سەیر لەوەدایە، هێڵمەت مارکۆی ڕاوێژکاری ڕێدبوڵ، دوای کشانەوەی شۆفێرەکان ڕایگەیاند، کە هەڵەیان کردووە لە خوێندنەوەیان بۆ ڕێژەی ئەو بەنزینەی دەبێت بکرێتە تانکی ئوتۆمبێلەکانەوە.

بابەتی پێشتر

پەرلەمانتارێكی یەكێتی: هەموو سەربەخۆكان ناچنە پاڵ سەدر

بابەتی دواتر

ئەم خواردنەوەیە یارمەتیدەرە بۆ دابەزاندنی فشاری خوێن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share