تاڵیبان لە سێ ڕۆژدا پایتەختی پێنج ویلایەتی ئەفغانستانی كۆنترۆڵكرد

چەكدارانی بزوتنەوەی تاڵیبان لەماوەی سێ ڕۆژی ڕابردوودا كۆنترۆڵی پایتەختی پێنج ویلایەتیان كردووە، كە ئەوانیش، قندوز، ساری پول، تاڵقان، زەرەنج و شبرغان-ن.

تەنها لە دوێنێدا تاڵیبان توانیویەتی پایتەختی سێ ویلایەت كۆنترۆڵبكات، كە بریتیبوون لە قندوز، ساری پول و تاڵقان.

ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێس لە زاری بەرپرسە ئەمنییەكانەوە بڵاویكردووەتەوە، هێزە ئەفغانییەكان بەرگرییەكی ئەوتۆیان نەكردووە و هەرزوو ئەو پایتەختانەیان بەجێهێشتووە، تاڵیبان بێ شەڕێكی سەخت، كۆنترۆڵیكردوون.

لە بەرامبەردا وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەفغانستان ڕایگەیاندووە، هێزە ئەمنییەكان هەوڵی كۆنترۆڵكردنەوەی ئەو ناوچانە دەدەن و هێزەكانی كۆماندۆ لە چەند شوێنێكەوە ئۆپراسیۆنی پێچەوانەیان دەستپێكردووە.

دوای بڕیاری كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە ئەفغانستان، تاڵیبان لە مانگی ئایاری ڕابردووەوە دەستی بە هێرش كردووە و چەند ناوچەیەكی لە وڵاتەكە كۆنترۆڵكردووە، بەردەوام لە پێشڕەویدایە، جگە لەو سێ پایتەختە، پێشتر هەریەكە لە زەرەنج و شبرغان-یشی كۆنترۆڵكردبوو.

بابەتی پێشتر

خانەوادەی گەریلایەكی چارەنووسنادیاری ڕووداوەكەی خەلیفان دێنە باشوور

بابەتی دواتر

نەوت زیاتر لە دۆلار و نیوێك دابەزی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share