قسەی عێراق لەبارەی كشانەوەی هێزی وەڵامدانەوەی خێرای هاوپەیمانان

ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانیی عێراق ڕایدەگەیەنێت، کشانەوەی هێزێکی تایبەتی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لەعێراق، لەچوارچێوەی ئەو ڕێککەوتنەدایە کە لە گفتوگۆی ستراتیژیی عێراق و ئەمریكا بڕیاریان لەبارەوە درابوو، بۆیە پێشوازی لەو هەنگاوە دەکەن.

قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانیی عێراق لە تویتێكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی تویتەر نوسیویەتی، “پێشوازی دەکەین لە بڕیاری هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بۆ کشانەوەی هێزی وەڵامدانەوەی خێرا ناسراو بە OTH لە عێراق و گەڕانەوەیان بۆ بنکەی سەرەکیی خۆیان لە کوەیت”.

ڕاشیگەیاندووە، “بڕیاری كشانەوەی ئەو هێزە لەچوارچێوەی ئەو ڕێککەوتنەدایە کە بەغداد و واشنتۆن لە گفتوگۆی ستراتیژی لەسەری ڕێککەوتوون، بە کشانەوەی سەرجەم هێزە شەڕکەرەکان تا کۆتایی ئەمساڵ”.

ئەعرەجی ئاماژەی بەوەشكردووە، بڕیارەکە وەک پابەندبوون و ڕاستگۆیی هەردوولا بە رێککەوتنەکە دەبینن.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوو هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی ڕایگەیاند، هێزی تایبەتی وەڵامدانەوەی خێرا ناسراو بە OTH لە عێراق کشاوەتەوە بۆ بنکەی سەرەکی خۆی لە کوەیت گەڕاوەتەوە.

بابەتی پێشتر

مەكتەبی سیاسی یەكێتی پەیامێكی ئاڕاستەی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان كرد

بابەتی دواتر

هێزی ئاسایش گەیشتە دەروازە سنوورییەكانی باشماخ و پەروێزخان

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دوو فەرماندەی حەشدی شەعبی كوژران

دوو فەرماندەی حەشدی شەعبی كوژران و سێ چەكداریان برینداربوون و بەپێی زانیارییەكان، بۆمبیان پێدا تەقیوەتەوە. سەرچاوەیەكی ئەمنیی عێراقی…
Total
0
Share