تەندروستی: عێراق لە پێشەوەی وڵاتانی جیهانە لە ڕووداوی هاتوچۆدا

وەزارەتی تەندروستیی عێراق ئاشکرایکرد، عێراق لە پێشینەی سەرجەم وڵاتانی جیهانە لە زۆریی ڕووداوەکانی هاتوچۆدا، تێکڕای گیانلەدەستدانیش بەوهۆیەوە دەگاتە 13 کەس بووە لە هەر ڕۆژێکدا لە ساڵی 2021دا.

فازڵ ڕەبیعی بەڕێوەبەری خزمەتگوزارییە پزیشکییە لەناکاوەکان لە وەزارەتی تەندروستیی عێراق ڕایگەیاند، “عێراق لە پێشەوەی وڵاتانی جیهانە بۆ ڕووداوەکانی هاتوچۆ و لە ساڵی 2021دا ژمارەی گیانلەدەستدان بەوهۆیەوە گەیشتووەتە، چوار هەزار و 863 کەس”.

ئەو بەرپرسەی تەندروستی دەڵێت، پارێزگای بەغداد زۆرترین ژمارەی قوربانیی هەبووە و دوای ئەویش بابلە.

ئاماژەی بەوەکردووە، پارێزگای زیقار لە پلەی یەکەمدایە بە نەبوونی هیچ گیانلەدەستدانێک بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆوە لە ساڵی ڕابردوودا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆتایی ساڵی 2021، ڕووداوەکانی هاتوچۆ هۆکاری سەرەکیی گیانلەدەستدانن بە ڕێژەی 39.7% و هەروەها ڕێژەی برینداربوون بە ڕووداوەکانی هاتوچۆ 42.6% بووە.

زۆرترین ڕووداوەکانیش بەهۆی ئۆتۆمبێل و بارهەڵگرەکانەوە بوون بەراورد بە ماتۆڕسکیلەکان.

بابەتی پێشتر

هەڵوێستی چێوەی هەماهەنگی لەبارەی تۆمارە دەنگییە دزەپێكراوەكان

بابەتی دواتر

ئەنجومەنی وەزیران گۆڕانکارییەکانی عێراق تاوتوێدەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share