یەكێتی ئەوروپا: هێرشەكەی ئێران بۆسەر كەشتییە نەوتهەڵگرەكەی ئیسرائیل جێگای قبوڵكردن نیە

یه‌كێتی ئه‌وروپا ڕایدەگەیەنێت، “ته‌واوی به‌ڵگه‌كان به ‌ڕوونی دەیسەلمێنن، هێرشی سه‌ر كه‌شتییه‌ نه‌وتهه‌ڵگه‌ره‌كه‌ی ئیسرائیل له‌ كه‌ناراوه‌كانی عوممان له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ ئه‌نجام دراوه‌”.

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا یه‌كێتی ئه‌وروپا، ئیدانەی هێرشەكه‌ی سه‌ر كه‌شتی بازرگانی (ئێم/تی میرسێر ستریت) له‌ كه‌ناراوه‌كانی عوممان دەكات و دەڵێت، “ئه‌نجامدانی ئه‌و هێرشه‌ هیچ پاساوێك هه‌ڵناگرێت، كه‌ به‌ هۆیه‌وه‌ هاوڵاتییه‌كی ڕۆمانی و هاوڵاتییەكی به‌ریتانی گیانیان له‌ده‌ستدا”.

له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا یه‌كێتی ئه‌وروپا جه‌ختی لەوەكردووەتەوە‌، ئه‌و جۆره‌ كرده‌وه‌ نابه‌جێ و تاكلایه‌نانه‌، كه‌ پێچه‌وانه‌ی بنه‌ما نێوده‌وڵه‌تییه‌كانن و ئاشته‌وایی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كه‌نه‌ ئامانج، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك قابیلی قبوڵكردن نین و ده‌بێت ڕابگیرێن و پێویسته‌ ڕه‌وتی ده‌ریاوانی به‌گوێره‌ی یاسای نێوده‌وڵه‌تی ئازادی ته‌واوی هه‌بێت”.

یەكێتی ئەوروپا، داواش لە وڵاتانی‌ ناوچه‌كه‌ ده‌كات، ڕۆڵی بونیاتنه‌ر له‌ به‌ره‌وپێشبردنی سه‌قامگیری و ئاشته‌وایی هه‌رێمیدا بگێڕن.

بابەتی پێشتر

پۆلیسی سۆران: کەسێک بە چەکی جۆری قەناس خزمێکی خۆی بریندار کردووە

بابەتی دواتر

هاوكاری ئه‌و عێراقیانه‌ ده‌كرێت كە له‌ بیلاڕوسیا و لیتوانیا گیریان خواردووه‌

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سه‌رچاوه‌كان: ئه‌حمه‌د مه‌سعود و تاڵیبان ڕێككه‌وتن

سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵی پاكستان بڵاویانكرده‌وه‌، بزوتنه‌وه‌ى تاڵیبان و ئه‌حمه‌د مه‌سعود گه‌یشتوون به‌ ڕێككه‌وتن. به‌گوێره‌ی ئه‌و سه‌رچاوانه‌، ئه‌مڕۆ بزوتنه‌وه‌ى تاڵیبان…
Total
0
Share