پۆلیسی سۆران: کەسێک بە چەکی جۆری قەناس خزمێکی خۆی بریندار کردووە

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران ڕایگەیاند، بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە لە نێوان مام و برازایەک، کەسی سێیەم بە چەکی جۆری “قەناس” تەقەی لە خزمەکەی خۆی کردووە و برینداریکردووە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێک، کە وێنەیەکی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا کەوتووە تێیدا هاتووە، “ڕووداوێکی شەڕ لە دەروازەی شاری سۆران – زارگەلی لە نێوان دوو هاوڵاتیی کە مام و برازان ڕوویداوە، سەرەتا برازای کەسەکە بە ئۆتۆمبیل خۆی کێشاوە بە مامیدا و برینداریکردووە”.

پۆلیسی سۆران دەڵێت، ” لە ڕوداوەکە هەردوولا بەسوکی بریندار بوون پاشان کوڕی زامدار بە چەکی چۆری (قەناس) تەقەی لە خزمەکەی کردووە و برینداریکردووە”.

پۆلیسی ئاماژەی بەوەکردووە لە ڕووداوەکەدا تۆمەتبار ( ك ع م ) بەپێی مادەی 23 ی لەیاسای هاتوچۆ دەسگیرکراوە و تۆمەتبار ( ب ع م ) بەپێی مادەی 405/31 لەیاسای سزادان دەسگیرکراوە، لەگەڵ دەستبەسەرداگرتنی چەقی تەقەپێکراو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بڕیارەكەی حكومەتی هەرێم تایبەت بە هەڵگرتنی باج لەسەر ماددە خۆراكییەكان دەتوانرێت درێژبكرێتەوە

بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، بڕیارەكەی حكومەتی هەرێم تایبەت بە هەڵگرتنی باج لەسەر ماددە خۆراكییەكان دەتوانرێت درێژبكرێتەوە كە…
Total
0
Share