لیڤاندۆڤسكی: لە 2023دا كوژرامەوە

رۆبەرت لیڤاندۆڤسکی هێرشبەری یانەی بەرشەلۆنە دانیبەوەدانا کە ساڵی رابردوو ئاستی بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە.

لیڤاندۆڤسکی لە لێدوانێکدا کە رۆژنامەی (مارکا) بڵاویكردووەتەوە، وتی، “لە ساتێكدا، ساڵی رابردوو، هەستم بە لاوازی دەکرد، نەک تەنها لە رووی دەروونییەوە بەڵکو لە رووی جەستەییشەوە”.

ئەوەشی وت، هەموو خاڵە نەرێنی و خراپەکان کەڵەکە بوون و بە یەکجار کۆبوونەوە، بەڵام ئەمە نکوڵی لەوە ناکات کە من هەڵەم كرد.

لە درێژەی قسەکانیدا هێرشبەرە پۆڵەندییەکە باسی لەوەكرد، لەگەڵ شەپۆلەكەدا رۆیشتم و كاتێكم بۆ تەرخانكرد، بۆ ئەوەی هەوڵبدەم لەو دۆخە دەربچم و بگەڕێمەوە باری ئاسایی خۆم، لە تۆپی پێدا ئاسان نییە لە ماوەی یەک یان دوو هەفتەدا لەو جۆرە دۆخانە دەربچیت.

ئەوەشی دووپاتكردەوە، “دەتوانم پێداچوونەوە بەو شتانەدا بکەم کە لە رابردوودا بەدەستم هێناون، چونکە ئەوە ئاماژەیە بۆ ئەوەی لە داهاتوودا کاتێکی خۆش چاوەڕێم دەکات، بەڵام روونە لە ساڵی 2023 رووناكییەكەم كوژایەوە”.

لیڤاندۆڤسکی ساڵی رابردوو لە 48 یاریدا 23 گۆڵی تۆمارکرد، لەكاتێكدا لە ساڵی 2022دا لە 19 یاریدا 17 گۆڵی لەگەڵ کەتەلۆنیا تۆمارکرد.

بابەتی پێشتر

فراكسیۆنی یەكێتی لەبارەی پێدانی مووچە راستەوخۆ لە بەغدادەوە روونكردنەوە دەدات

بابەتی دواتر

داوادەكرێت پرۆژەی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە بخرێتە بەرنامەی كاری ئەنجومەنی نوێنەرانەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share