هێزێکی تایبەتی ئەمریكا لە عێراق کشایەوە

وتەبێژی هاوپەیمانيی نێودەوڵەتيی دژی داعش ڕایگەیاند، هێزێکی تایبەتی سوپای ئەمه‌ریکا لە کوەیتەوە بە ئەرکێکی سەربازی هێنرابوونە عێراق و دوای کۆتاییهاتنی ئەرکەکەیان گەڕاونەتەوە کوەیت.

وەین مارۆتۆ، وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لە تویتێكدا كە لەهەژماری خۆی بڵاویكردووەتەوە ڕایگەیاندووە، هێزی تایبەتی ئەمه‌ریکی ناسراو بە “تی ئۆ ئێچ” لە کوەیتەوە هاتبوونە عێراق، بەڵام دوای کۆتایهاتنی ئەرکەکەیان گەڕانەوە بنکەی سەرەکی خۆیان لە کوەیت.

باسی لەوەشكردووە، ئەو هێزە تایبەتە لە کاتی زۆر پێویستدا ئەرکدار دەکرێت و بۆ کاتێکی کورت و دیاریکراو بۆ هاوکاری هێزەکانی دیکەی ئەمه‌ریکا لە ناوچە جیاوازەکان دەستێوەردان دەکات، هاوکارییەکانی پشتوانی ئاسمانی یان زەمینی لەخۆ دەگرێت.

وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش هەر لە تویتەكەیدا وێنەی دوو فڕۆکەی چینۆکی لەگەڵ چەند سەربازێکی وڵاتەکەی داناوە و نووسیویەتی ئەرکەکە کۆتاییهات.

بابەتی پێشتر

بافڵ تاڵەبانی: بەچەند قۆناغێک تەواوی ھێزەکان ڕێکدەخەینەوە

بابەتی دواتر

چالاكوانێكی مەدەنیی عێراق ڕوبەڕووی هەوڵی كوشتن بووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عێراق ئۆتۆمبێل دروستدەكات

عێراق پلانی دروستكردنی ئۆتۆمبێلی هەیە و دەیەوێت بە نرخێكی “هەرزان” بیفرۆشێت. “چەندین بیرۆكە هەن بۆ دروستكردنی ئۆتۆمبێل، یەكێكیان…
Total
0
Share