چالاكوانێكی مەدەنیی عێراق ڕوبەڕووی هەوڵی كوشتن بووەوە

لە تشرینی یەكەمی 2019ەوە چەندین هەوڵی تیرۆركردنی چالاكوانان ئەنجامدراون

چالاكوانێكی عێراقی لە ناوەڕاستی شاری كوت سەر بە پارێزگای واست ڕوبەڕووی هەوڵی كوشتن بوەوە، وەك ئەوەی میدیا و چالاكوانە عێراقییەكان ئاماژەیان پێدا.

قاسم بەهلول تەمیمی، چالاكوانی دیاری شاری كوت لە هەوڵەكەدا برینداربوو، بەپێی میدیاكان برینەكەی كاریگەرە.

ئەو هەوڵە پاش نزیكەی مانگێك دێت بەسەر ئەو خۆپیشاندانە ناڕەزایەتییانەی لە زیاتر لە 12 شاری جیهاندا ئەنجامدرا، لەلایەن عێراقییەكانەوە بۆ داواكردنی كۆتایی هێنان بە دەربازبوونی بكوژانی چالاكوان و ڕۆژنامەنوسان لە سزا.

لە تشرینی یەكەمی 2019 خۆپیشاندانی بەرفراوان لە باشوور و ناوەڕاستی عێراق دژ بە گەندەڵی و بێكاری و نەبوونی خزمەتگوزارییەكان سەریهەڵدا، خۆپیشاندانەكان بوونە هۆی كوژرانی لانیكەمی 600 كەس كە لە نێوانیاندا كارمەندانی هێزە ئەمنییەكانیش هەیە، وەك ئەوەی ڕێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی ئاماژەی پێداوە.

نێردەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ عێراق لەماوەی نێوان تشرینی یەكەمی 2019 تا 15ی ئایاری 2021، 48 ڕوودوای هەوڵی تیرۆركردنی خۆپیشاندەرانی تۆماركردووە.

تائێستاش 20 خۆپیشاندەر كە لەلایەن میلیشیاكانەوە ڕفێندراون لەڕیزی بێسەروشوێنبوواندان.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق: هێشتا گرێبەستی هاوردەکردنی غاز لە تورکمانستانەوە پووچەڵ نەبووەتەوە

وتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق رایگەیاند، گرێبەستی هاوردەکردنی غاز لە تورکمانستانەوە هێشتا کۆتایی نەهاتووە و پووچەڵ نەبووەتەوە، لە هەوڵی…
Total
0
Share