دوایین پەیامی گواردیۆلا هاوکێشەی مێسی و کەین دەگەیەنێتە ئەنجام

ڕاهێنەری یانەی مانچستەر سیتی، پێپ گواردیۆلا کڕینی لیۆ مێسی لە هاوکێشەی گواستنەوەکانی سیتی دەکاتە دەرەوە.

گواردیۆلا لە دوایین کۆنگرەی ڕۆژنامەوانیدا دەربارەی کۆتاییهاتنی پەیوەندیی نێوان مێسی و بارسا و بابەتی گواستنەوەی هاری کەین پەیامێکی ئاڕاستەکرد، تیایدا ڕاستییەکان بە ئاشکرا دەردەکەون.

فەیلەسوفە کەتەلۆنییەکە دەڵیت، “دڵنیابووم لە بەردەوامبوونی مێسی، بەڵام نازانم چی ڕوویدا، قسەم لەگەڵ یانە و یاریزانەکە نەکردووە، ئێمە بووینەتە خاوەنی جاک گریلیش و قەناعەتمان بە تواناکانی بوو”.

بەپێی لێکدانەوەی میدیاکانی بەریتانیا، بەم لێدوانە گواردیۆلا کڕینی مێسی بلۆک دەکات، بەڵکو پێیوایە بەهۆی ئامادەنەبوونیان بۆ بارودخۆێکی وەها، هەرگیز ناتوانن مێسی بکڕن، بەتایبەت لەم کاتەدا کە 100 ملیۆن پاوەندیان لە گواستنەوەی جاک گریلیشدا بەگەڕخستووە، بەڵام لێدوانەکانی دواتر گومان لەبارەی هەمان تەوەرەوە دروستدەکات.

ڕاهێنەرەکە دەڵیت، “بەڵێ، ئێمە گرنگیمان بە هاری کەین داوە، ئەگەر یانەکەی بیەوێت بیفرۆشیت ئێمە ئامادەی دانوستاندنین، بەپێچەوانەشەوە ناتوانین هیچ هەنگاوێک بنێین”.

ئەم لێدوانەش بەشێوەیەکی جیاواز لێکدانەوەی بۆکراوە، لەلایەك پەیوەستبوونی مان سیتییە بە کڕینی هێرشبەرەکەی ئینگلتەرا، لەلایەکی دیکە ئەگەری پەشیمانبوونەوە لەگەڵ پێداگریکردنی تۆتنهام.

بێگومان گواستنەوەی کەین 150 ملیۆن پاوەندی پێویست دەبێت، ئەو بڕەش بۆ دابینکردنی موچەی ساڵانەی مێسی گونجاوە، واتا شکستی گواستنەوەی کەین دەرفەت بە گواردیۆلا و هاوکارانی دەدات مامەڵەی گواستنەوەی مێسی بکەن.

بابەتی پێشتر

ڕۆما و ئاتالانتا چاوەڕوانی جوڵەی ئینتەر میلانن

بابەتی دواتر

لە هەندێک ناوچەی هەرێم زیاتر لە 10 ملم باران باریوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share