دوای جیابوونەوەی مێسی و یانەی بەرشلۆنە، ئیدارەی یانەی پاریس سان جێرمان ڕاستەوخۆ هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی دەستپێکردووە و پێدەچێت ڕێککەوتن کرابێت.
دوای ڕاگەیاندنی جیابوونەوەی لیۆ مێسی و یانەی بەرشلۆنە، ناسڕ خلێفی خاوەنی پاریس سان جێرمان لەسەر ڕاسپاردەی تەمیم بن حەمەد ئالسانی شازادەی قەتەر ڕاستەوخۆ هەوڵەکانیان بە ئاڕاستەی “لاپوڵگا” دەستپێکردووە.
سەرچاوە فەرەنسی و ئیسپانییەکان بڵاویانکردووەتەوە، بەڕێوەبەرانی پاریس ڕەزامەندییان نیشانداوە موچەی ساڵانە بەبڕی 40 ملیۆن یورۆ بۆ ئەفسانە ئەرجەنتینییەکە تەرخان بکەن، کە زیاترە لە موچەی نێیمار و مباپێ، بەم هۆیەشەوە باوکی مێسی ڕەزامەندی نیشانداوە بۆ چوار وەرز بۆندیان لەگەڵدا واژووبکات.
Negotiations are officially concluded. And announce later #Messi #Paris_Saint_Germain pic.twitter.com/BxlmCfARII
— خلـــيفة بـــن حمـــد آلــ ثانــــــي (@khm_althani) August 6, 2021
ئەوەی گومانی ڕێککەوتن بەهێزتردەکات، یانەی مانچستەر سیتی لەزاری گواردیۆلاوە بە ئاشکرا کشانەوەی لە پڕۆسەکە ڕاگەیاندووە، هەروەها خەلیفە بن حەمەد ئالسانی شازادەی قەتەر و برای شازادەی یەکەم لە تویتەرەوە وێنەی مێسی پۆست کردووە، نوسیویەتی: ڕێککەوتنکراوە، ڕاگەیاندن بۆ دواتر.
شازادە تەنها بەو پۆستەوە نەوەستاوە، بەڵکو وێنەی مێسی و ڕامۆسی بڵاوکردووەتەوە و نوسیویەتی، “شاری ڕوناکی (پاریس) ڕوناک دەکەینەوە”.