كۆنگرەی رۆژنامەوانی ئەنچیلۆتی پێش كلاسیكۆ

كارڤاخاڵ و هازارد گەڕاونەتەوە و بۆ یاریی كردن ئامادەن

 كلاسیكۆ یارییەكی تایبەتە و ئێمە وەك یارییەكی جیاواز گرنگی پێ دەدەین و رێنمایی پێویستیش دەدەینە یاریزانەكان

 هازارد هەست بە حاڵێكی باش دەكات، زۆر بە باشی راهێنانی كردوە، بەهەمان شێوەی كارڤاخال، بەڵام قورسە سەرەكی بەشداری بكەن

 یاریزانەكان دێن و دەچن، بەڵام كلاسیكۆ هەر وەك خۆی بە گەورەیی دەمێنێتەوە

 یاریزانی گرنگی وەك كروس مێندی و مارسیلۆ گەراونەتەوە، بەڵام هێشتا پێویستە هەندێ كێشە هەیە چارەسەری بكەین

 تا ئێستا لە كامپ نو بردنەوەم بەدەست نەهێناوە، پێم وایە ئێستا كاتی ئەوەیە براوە بم

 سێ خاڵی یارییەكەی بەرشلۆنە زۆر گرنگ نییە ، هێشتا خاڵی زۆر ماوە بەدەستی بهێنین

 ڤینیسیۆس و فاتی دوو لاوی بەتوانان ، میسی و رۆناڵدۆ رۆیشتون بەڵام یاریزانی تر بەرێوەن

بەراستی یارییەكی ئاسان نابێت، ئەگەر بمانەوێت ببینە پاڵەوانی خولی ئیسپانیا پێویستە یارییە بەهێزەكان ببەینەوە، ئێمە دەچینە كامپ نو لە پێناو بردنەوە

 ئەوەی پێویستە باش بین تیایدا پەستانی بەرزە لە سەرەتای یارییەكەوە ، لەگەڵ شاختار هەر لەسەرەتاوە فشارمان خستنە سەریان ، هەموو تیپێك تایبەتمەندی خۆی هەیە و پێویستە بە شێوازی جیاواز یارییان لەگەڵ بكەین.

 هەمیشە كلاسیكۆ یارییەكی تایبەت بووە و بە بێ مێسی و رۆناڵدۆ و رامۆسیش هەر گرنگی خۆی هەیە ، یاریزانەكان دێن و دەڕۆن بەڵام كلاسیكۆ هەر وەك خۆیەتی

بابەتی پێشتر

هەسەدە ڕوونكردەوە لەسەر بۆردومانەكەی كۆبانێ دەدات

بابەتی دواتر

كۆنگرەی رۆژنامەوانی رۆناڵد كومان پێش كلاسیكۆ

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share