دهۆک: مێردمنداڵێك لە ئاوی خاپووردا خنکا

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ مێردمنداڵێکی ئاوارەی شەنگال لە ئاوی ڕووباری شەنگالدا خنکا و تەرمەکەی دوای کاتژمێرێک تەرمەکەی دۆزراوەتەوە.

بێوار عەبدولعەزیز وتەبێژی بەرگریی شارستانیی دهۆک بەتۆڕی میدیایی ئێستای وت، ئەو مێردمنداڵە کاتژمێر 2:00 پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لەسنووری قەزای زاخۆ لە ڕووباری خابووردا خنکاوە.

ئەو مێردمنداڵەی خنکاوە ئاوارەی شەنگال بووە و تەمەنی 15 ساڵ بووە، ناوی (م. ن. ا)ە، دانیشتووی کامپی جەم مشکیە.

بەپێ ئاماری بەرگری شارستانی دهۆک ، لەسەرەتایی ئەم ساڵەوە تائێستا ئەمە دەبێتە دەیەمین کەس لە پارێزگای دهۆک خنکاون.

بابەتی پێشتر

عێراق هەوڵدەدات 4 ملیار دۆلار قەرزبكات

بابەتی دواتر

توشبوون بە کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان 250 هەزاری تێپەڕاند

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەرمێك لە قەڵادزێ دۆزرایەوە

پۆلیسی ڕاپەڕین دۆزینەوەی تەرمێك لەناو ماڵێكدا لە قەڵادزێ ڕادەگەیەنێت و دەڵێت، بەتەنها ژیاوە و چەند ڕۆژێك دەبێت گیانیلەدەستداوە.…
Total
0
Share