عێراق.. دەستگیرا بەسەر ژمارەیەكی زۆر كەرەستەی سێكسیدا

دەستەی گومرگی عێراق ڕایگەیاند، دەستگیراوە بەسەر دوو كۆنتێنەردا كە پڕبوون لە كەرەستەی سێكسی.

ئەمڕۆ هەینی 6ی ئاب دەستەی گومرگی عێراق ڕایگەیاند، لە بەندەری ئوم قەسڕ لە بەسڕە، دەستگیراوە بەسەر دوو كۆنتێنەردا كە باركرابوون لە كەرەستەی سێكسی.

ڕوونیكردەوە، كەرەستەكان بریتین لە چەند جۆرێك ئامراز و كەرەستەی دەستكرد كە بۆ مەبەستی سێكسی بەكاردەهێنرێن و “پێچەوانەی ئاداب و ڕەوشتی گشتیین”.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی ناوەندی وێستگەی بەسڕە لە دەستەی گومرگی عێراق، ئەو كەرەستانە لەژێر پێداویستی و كەرەستەی جوانكاریدا شاردرابوونەوە، دوای پشكنینی كۆنتێنەرەكان ئاشكراكراون.

سەرچاوەیەكی ئەمنی لە بەندەرەكە بە میدیای عێراقی ڕاگەیاندووە، “كەرەستەكان پێكهاتوون لە ئەندامی نێرینە و ئەندامی مێینەی دەستكرد و بەشێكی تری جەستەی دەستكرد”.

بابەتی پێشتر

ئەمریكا: ئێران مەترسیدارە بۆ هەموو جیهان

بابەتی دواتر

عێراق هەوڵدەدات 4 ملیار دۆلار قەرزبكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عێراق ئۆتۆمبێل به‌ تایبه‌تمه‌ندیى سه‌رده‌مه‌وه‌ دروستده‌كات

وه‌زاره‌تى پێشه‌سازیى عێراق ڕایگه‌یاند، ده‌ستیانكردووه‌ بە دروستكردنى ئۆتۆمبێلێك به‌ تایبه‌تمه‌ندیى سه‌رده‌م. وه‌زاره‌ته‌كه‌ له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ى به‌وه‌ كردووه‌ كۆمپانیاى…
Total
0
Share