ئەمریكا: ئێران مەترسیدارە بۆ هەموو جیهان

ئیدارەی ئەمریكا دەڵێت، “ڕەفتاری دوژمنكارانەی ئێران مەترسیدارە بۆ هەموو جیهان”.

جین ساكی، وتەبێژی كۆشكی سپی، نیگەرانیی وڵاتەكەی سەبارەت بە ئازادیی هاتوچۆی دەریایی لە ئاوە هەرێمییەكاندا دەربڕی و ڕایگەیاند، “ڕەفتاری دوژمنكارانەی ئێران، مەترسیدارە بۆ سەرتاسەری جیهان”.

وتەبێژی كۆشكی سپی لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ئەمڕۆ هەینی 6ی ئاب لە واشنتن باسی لە ئێران و ڕێككەوتننامەی ئەتۆمی كرد و وتی، “ئەمریكا پێیوایە بەرژەوەندییەكانی وادەخوازن بە ڕێگای دیپلۆماتی هەوڵی چارەسەركردنی قەیرانەكانی ناوچەكە بدات”.

لێدوانەكەی وتەبێژی كۆشكی سپی دوای ئەوە دێت كە هەفتەی ڕابردوو دوو كەشتی ئیسرائیلی و ئەمریكا كرانە ئامانج و هەردوو وڵاتەكە ئێران بە بەرپرسیار دەزانن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دۆزینەوەی بۆمب لەناو ئۆتۆمبێلێکی تێسلادا هەرا دەنێتەوە

پۆلیسی ئۆستن لە ویلایەتی تەکساس، دۆزینەوەی چەند بۆمبێکی لەناو ئۆتۆمبێلێکی تێسلادا راگەیاند. میدیاکانی ئەمریکا باسلەوەدەکەن، خاوەنی ئۆتۆمبێلەکە بازرگانێکی…
زیاتر ببینە

نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ مەرجدارکردنی مافی ڤیتۆ کۆدەبێتەوە.. ئەمریکا دەیەوێت سنوور بۆ ڕوسیا دابنێت

ئەندامانی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەمڕۆ سێشەممە، بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی پرۆژە یاسایەکەوە کە ئەمریکا پاڵپشتیدەکات کۆببێتەوە، پرۆژە یاساکە…
Total
0
Share