ڕووداوێكی گەردوونیی نوێ.. وێنەی تەقینەوەی ئەستێرەیەكی زەبەلاح ببینە

وێنەی ئەستێرەكە.. سەرچاوە، نــاســا

بۆ یەكەم جار  لە مێژوودا، گەردوونناسانی ئوسترالیا، وێنەی ئەستێرەیەكی زەبەلاحیان گرتووە كە 100 هێندەی خۆر گەورەیە.

وێنەكە چەند چركەیەك بەر لە تەقینەوەی ئەستێرەكە گیراوە و درەوشانەوەیەكی بەهێزی ڕووناكیی نیشاندەدات، كە لە ئەنجامی تێپەڕبوونی “شەپۆلی شۆك” بەنێو ئەستێرەكەدا دەركەوتووە.

پاتریك ئەرمسترۆنگ، گەردوونناسە لە زانكۆی نیشتمانیی ئوسترالیا و لەبارەی ڕووداوەكەوە بۆ ڕۆژنامەی “دەیلی مەیڵ” دواوە و دەڵێت، “ئەمە یەكەم جارە مرۆڤ دیمەنێكی لەو شێوەیە ببینێت كە كێرڤی ساردبوونەوەی شۆك لە ساتی ڕوودانیدا تۆماربكرێت و ببینرێت”.

ئەو دیمەنەی لە وێنەكەدا دەركەوتووە و زانایان بە “كێرڤی ساردبوونەوەی شۆك” ناوزەدی دەكەن، بریتییە لەو هێڵە پێچاوپێچەی كە مادە پێیدا گوزەر دەكات و دۆخەكەی لە گازەوە بۆ شلە یاخود لە شلەوە بۆ ڕەق دەگۆڕێت. ئەو كێرڤە لە كات و زەمەندا پلەی گەرمیی مادەكە دەنوێنێت، واتە وێنەكە بریتییە لەو گۆڕانەی بەسەر پێكهاتەكانی ئەستێرە زەبەلاحەكەدا هاتووە و لە ماوەی چەند چركەیەكدا بووەتەهۆی ڕوودانی تەقینەوەكە.

گەردوونناسە ئوسترالییەكە دەڵێت، “ئەستێرەكە قەبارەیەكی ئێجگار گەورەی هەیە و 100 هێندەی قەبارەی هەتاوی كۆمەڵەی خۆرە”.

ئەوەی كە ڕوویداوە، ناونراوە “SW 17” و نموونەیەكی ترە لە تەقینەوەی ئەستێرەكان و گۆڕانیان بۆ تەنێكی درەوشاوەی گەورەتر لە خۆیان.

براد تاكەر، زانای فیزیای گەردوونی باس لە گرنگیی بەدەستخستنی وێنەكە دەكات و ئاشكرایدەكات، ئەمە نموونەیەكی نوێیە و بەهۆی تۆماركردنییەوە، لەمەودوا گەردوونناسانی سەرانسەری جیهان دەتوانن ئەو نموونەیە بەكاربهێنن و كەڵكی لێوەربگرن بۆ دەستنیشانكردنی ئەو ئەستێرانەی تر كە دەگۆڕێن بۆ ئەستێرەی گەشاوەی گەورەتر لەخۆیان.

 

“گەشاوەی گەورەتر” چییە؟

“گەشاوەی گەورەتر” ڕووداوێكی گەردوونییە و لە كۆتا قۆناغەكانی ژیانی ئەستێرەی گەورەدا ڕوودەدات، بەجۆرێك ئەستێرەكە دەتەقێتەوە و توێكڵەكەی فڕیدەداتە ناو بۆشایی ئاسمان، بەوەش هەورێكی پلازمای بریسكاوە دەوری ئەستێرەكە دەدات، وەك ئەوەی لە وێنەكەدا دەبینرێت.

بابەتی پێشتر

بڕیارەكەی بافڵ تاڵەبانی مەترسیی داخستنی بەشێك لە نەخۆشخانەی قەڵا دەڕەوێنێتەوە

بابەتی دواتر

ئەمریكا بە یاسا بەكارهێنانی هێز لە عێراق قەدەغە دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share