شارەوانی سلێمانی هەڵمەتێكی نەمام چاندن و جوانكاری ئەنجامدەدات و دەڵێت، لەسەر ڕاسپاردە و فەرمانی جێگری سەرۆكی حكومەت ئەنجامدەدرێت.
سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی ڕایگەیاند، لەھەڵمەتیكدا بۆ جوانكردنی شەقامەكان پرۆژەی تازەكردنەوە و بۆیاخكردنی كرپستۆنی شەقامەكان لە شەقامی بازنەیی مەلیك مەحمود دەستیپێكردووە كە تەواوی شەقامەكە دەگرێتەوە، لەگەڵ پاككردنەوەی شەقام و بلوارەكان و چاككردنەوەی نافورەكان.
دەەشڵێت، هەڵمەتەكە لەسەر ڕاسپاردە و فەرمانی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەنجامدەدرێت.
هەر لەسەر ڕاسپاردەی جێگری سەرۆكی حكومەت سەرجەم سەوزایی شەقام و بلوارەكان سەوزدەكرێنەوە.
شارەوانی ڕونیشیدەكاتەوە، بۆردی بەڕێوەبەرایەتی باخچەكان ھەستاون بەناشتنی (نەمام و دار) لە شەقامی دەروازەی شاری سلێمانی و سەرجەم ئەو دارانەی وشك بوون (دار و نەمامی) تازە لە شوێنیان دەنێژرێن.
جوانكارییەكە سەرجەم شەقامە سەرەكییەكان دەگرێتەوە، هەر لە شەقامی تاسڵوجەی سلێمانی تا ناوشار.