عومرەکارێکی هەرێم لە سعودیە گیانیلەدەستدا

بەشی ڕاگەیاندنی حەج و عومرەی هەرێمی كوردستان ئاشکرایکرد، ئەمڕۆ پێنجشەممە، عومرەکارێکی هەرێمی کوردستان لە وڵاتی سعودیە گیانیلەدەستداوە.

ڕاگەیاندنی حەج و عومرەی هەرێم دەڵێت، “عومرەکارەکە ناوی (مستەفا سلێمان مستەفا مزوری)یە و دانیشتووی شاری دهۆکە و دوای تووشبوونی بە جەڵتەی دڵ و مانەوەی بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ لە نەخۆشخانەی مەلیک عەبدوڵڵا لە شاری مەککە، کۆچی دوایی کردووە”.

مەلا سەرمەد جەمیل بەڕێوەبەری حەج و عومرەی دهۆک هەواڵەکەی پشتڕاستکردەوە و ڕایگەیاند، بڕیارە هەر ئەمڕۆ لە گۆڕستانی شەهیدانی حەرەم لە شاری مەککە بەخاکبسپێردرێت.

دوای کردنەوەی گەشتی عومرە بەڕووی هاوڵاتییانی کوردستاندا، ئەمە یەکەم عومرەکاری هەرێمی کوردستانە کە لە سعودیە گیانلەدەستبدات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمڕۆ قەرەبووی دارایی زیانلێکەوتووانی ئاگرەکەی دارەسووتاوەکە دەکرێتەوە

لێپرسراوی نووسینگەی سلێمانیی قوباد تاڵەبانی، رایگەیاند، “ئەمڕۆ دوکاندارە زیانلێکەوتووەکانی بازاڕی دارەسووتاوەکەی سلێمانی قەرەبووی دارایی دەکرێنەوە”. عەتا محەمەد، لێپرسراوی…
Total
0
Share