گرێبەستەکەی لالیگا بەربەستەکانی بەردەم ڕیاڵ مەدریدی شکاندووە

بەهۆی ئەو بۆندە بازرگانییەی لەنێوان لالیگا و کۆمپانیایەکی وەبەرهێناندا واژوودەکرێت، یانەی ڕیاڵ مەدرید لە کڕینی کیلیان مباپێ نزیکدەبێتەوە.

یانەی ڕیاڵ مەدرید بە بەدەستهێنانی (260) ملیۆن یورۆ سوودمەندی سەرەکی دەبێت لە بۆندی واژووکراوی نێوان ڕایەڵەی یانەکانی لالیگا و کۆمپانیای (cvc).

لەو بارەیەوە ڕۆژنامەی “ئەی ئێس”ی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، بۆندی بازرگانی نێوان لالیگا و (cvc)، بڕی 260 ملیۆن داهاتی زیادە بە یانەی شاهانە دەبەخشێت، ئەو بڕەش لە هاوسەنگکردنەوەی دۆخی دارایی و گواستنەوەکاندا بەکاردەخرێتەوە.

ئەو بەربەستە داراییەی لەپێشوودا ڕیاڵ مەدرید هەیبووە بۆ گواستنەوەی کیلیان مباپێی هێرشبەری فەرەنسی یانەی پاریس سان جێرمان، تێکدەشکێت و گواستنەوەکە نزیکتر دەبێتەوە.

ڕۆژنامەکە نوسیویەتی، بەڕێوەبەرانی شاهانە بەسەرپەرشتی فلۆرنتینۆ پێرێز تێچووی کڕینی مباپێ-یان بەردەستدەبێت، بۆیە هەوڵێکی دیکە بۆ واژووکردنی گرێبەستەکە دەدەن، ئەگەرچی سەرۆکایەتیی پاریس داوای 200 ملیۆن یورۆ دەکات، تەنانەت کۆمپانیا زەبەلاحەکانی بواری گرەوکردن ڕێژەیەکی بەرزیان بۆ واژووکردنی گرێبەستەکە دەستنیشانکردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ئه‌تله‌تیکۆ به‌ 45 خوله‌ک کۆتایی به‌ بارسا هێنا

یانه‌ی ئه‌تله‌تیکۆ مه‌درید له‌ چێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی هه‌شته‌می لالیگا، بردنه‌وه‌یه‌کی گرنگی به‌رامبه‌ر به‌رشلۆنه‌ تۆمارکرد. ئه‌مشه‌و شه‌ممه‌، یانه‌ی ئه‌تله‌تیکۆ…
Total
0
Share