ئەنچیلۆتی بۆ ڕیاڵ مەدرید: ئەلۆنسۆ بخەنە جێگەم

کارلۆ ئەنچیلۆتی، سەرۆکی یانەی ڕیاڵ مەدریدی ڕاسپاردووە، لە هاوینی 2024 چاڤی ئەلۆنسۆ وەک جێگرەوەی دەستنیشان بکات.

بەپێی زانیارییەکانی پۆرتاڵی “ئۆکەی دیاریۆ”، ئەم وەرزە دوا وەرزی ئەنچیلۆتی-یە لە ڕیاڵ مەدرید و هاوینی 2024 پۆستی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی بەڕازیل وەردەگرێت.

ئەنچیلۆتی لەو بارەیەوە کۆبوونەوەی لەگەڵ فلۆرنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەی شاهانە کردووە و پێیڕاگەیاندووە، کە چاڤی ئەلۆنسۆی ڕاهێنەری یانەی بایەرلیڤەرکوزن باشترین جێگرەوەیە بۆ درێژەدان بەو پڕۆژەیەی دەستیانپێکردووە.

ئەلۆنسۆ پێشتر یاریزانی ڕیاڵ مەدرید بووە و شارەزای خولی ئیسپانیا و خولەکانی دیکەیە، ڕاهێنەری لاوانی ڕیاڵ سۆسیداد بووە و لە تشرینی یەکەمی 2022وە ڕاهێنەری لیڤەرکوزنە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆتینیۆ‌ بۆ تۆڵه‌کردنه‌وه‌ له‌ بایرن میونشن ئاماده‌یه

فیلیپی کۆتینیۆ قۆناغه‌کانی چاره‌سه‌ربوونی تێپه‌ڕاندووه‌ و له‌ دۆخێکی جه‌سته‌یی گونجاودایه‌ بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی بایرن میونشن. ڕۆژنامه‌ی موندۆ دیپۆرتیڤۆی که‌ته‌لۆنی…
Total
0
Share