(ڤیدیۆ) مان یونایتد بە دوو گۆڵێ بێوەڵام لە ئێڤەرتۆنی بردەوە

لە چێوەی یارییەکانی خولی نایابی ئینگلیزی، مانچستەر یونایتد لە یاریگای خۆیدا بردنەوەی بەرامبەر ئێڤەرتۆن تۆمارکرد.

ئەمڕۆ شەممە، یانەی مانچستەر یونایتد لە یاریگای “ئۆڵدترافۆرد” یاریی هەفتەی (30)ی خولی نایابی ئینگلیزی “پریمه‌رلیگ”ی بەرامبەر ئێڤەرتۆن ئەنجامدا.

یارییەکە بە ئه‌نجامی دوو گۆڵی بێبەرامبەر لە بەرژەوەندیی ئەستێرەکانی ئێریک تین هاگ کۆتاییهات.

گۆڵه‌کانی “ڕێد دێڤڵز” له‌ خوله‌کەکانی 36، 71 لەلایەن سکۆت ماکتۆمینای و ئانتۆنی مارتیالەوە تۆمارکران.

بەم بردنەوەیە، مانچستەر یونایتد ژمارەی خاڵەکانی گەیاندە (56) و لە پلەی سێیەمی ڕیزبه‌ندیی یانه‌کانی پریمه‌رلیگ جێگیربوو، یانەی ئێڤەرتۆنیش بە (27) خاڵەوە چووە پلەی (16).

بابەتی پێشتر

ئەلمۆنیتەر داوایەكی مەسرور بارزانی لە ئەمریكا سەبارەت بە سلێمانی ئاشكرادەكات

بابەتی دواتر

مووچەی مانگی نیسان پێش جەژن لە عێراق دابەشدەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share