کریستیانۆ و سێ هەنگاو.. لەنێوان ئالێگری و شێخی قەتەر بژاردەیەک

ئەستێرەی پۆرتوگالی یانەی یوڤانتۆس، کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ دوای وەرگرتنی پشوویەکی کورتخایەن، لەگەڵ لێپرسراوی کارەکانی و نوێنەرانی یانەکانی یوڤانتۆس و پاریس سان جێرمان کۆدەبێتەوە.

ڕۆژنامەی توتۆ سپۆرتی نزیک لە یانەی یوڤانتۆس بڵاویکردووەتەوە، کریستیانۆ ماوەیەکی کورت لە نێوان 24 بۆ 72 کاتژمێر پشوو وەردەگرێت، لەدوای ئەو هەنگاوەش هەنگاوی دووەم و سێیەم دەنێت کە کۆبوونەوەی یەکلاکەرەوەیە لەبارەی داهاتوویەوە لەگەڵ خۆرخی مێندێزی لێپرسراوی کارەکانی، هەروەها لەگەڵ نوێنەری یانەی پاریس سان جێرمان و ماسیمیلیانۆ ئالێگری ڕاهێنەری یانەی یوڤانتۆس ئەنجامدەدات.

بەپێی سەرچاوەکە، پاریس سان جێرمان ئۆفەرێکی خەیاڵیی خستووەتە بەردەم یاریزانەکە، لەهەمان کاتدا مانچستەر یونایتد پێشنیازی ئاڵوگۆڕی ئەفسانەکەی یوڤی بە پۆل پۆگبا کردووە، بەڵام کێشەیان لە موچە بەرزەکەیدایە کە نزیکی 120 ملیۆن یورۆ دەبێتەوە لە ماوەی دوو وەرزدا.

کریستیانۆ و پۆرتوگال لە قۆناغی (16)ی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا بەرامبەر بەلجیکا شکستیهێنا و ماڵئاواییان لە جامەکە کرد.

بابەتی پێشتر

كۆبوونەوەكەی پەرلەمان.. 18 كاتژمێر قسە و دواجار لێبڕین وەك خۆی ماوەتەوە

بابەتی دواتر

گاریس بەیل شەش بژاردەی لەبەردەمدایە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share