بایرن ڕوبەڕووی چەندین کێشە بووەتەوە

بەڕێوەبەرانی یانەی بایرن میونشن دانی پێدادەنێن، یانەکەیان لە سەردەمی هانزی فلیکەوە کێشەی هەیە و لەم وەرزەدا کێشەکان گەیشتوونەتە ئاستێکی بەرزتر.

ئۆلیڤەر کان، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری بایرن میونشن لە کۆتا چاوپێکەوتندا بە ڕۆژنامەی بێلد سپۆرتی ئەڵمانی ڕاگەیاندووە، “بەڵێ، یانەکەمان چەندین کێشەی هەیە، پێکهاتەیەکی ناوازەمان هەیە، بۆیە کێشەکان بەشێوەیەکی مەترسیدار، یاخود جیاواز نابینم”.

وەرزی ڕابردوو هانزی فلیک بە ئاشکرا بە میدیاکانی ڕاگەیاند، کە یانەکەی لەسەر ئاستی پێکهاتە و یاریزانان کێشەی هەیە، لەم وەرزەشدا چەندین ئەستێرەی وەک داڤید ئالابا و جیروم بواتینگ-یان لەهێڵی بەرگری لەدەستداوە، لەبەرامبەردا تەنها دایۆت ئوپامیکانۆ دابینکراوە.

بەپێی زانیارییەکانی بێلد، ئەوە تەنها کێشەی باڤاری نییە، بەڵکو حەسەن ساڵحەمیدزیچ، بەڕێوەبەری وەرزشی و خودی ئۆلیڤەر کانی بەڕێوەبەری جێبەجێکار لە پڕۆسەی نوێکردنەوەی بۆندی چەند یاریزانێکدا ڕوبەڕووی ئاستەنگ بوونەتەوە، لە نمونەی لیۆن گۆرێتسکا و جۆشوا کیمیچ، کە داوای موچەی زیاتریان کردووە و بۆندەکانیشیان لە 2022 بۆ 2023 کۆتاییدێت.

هەموو ئەوانەی ڕوودەدەن هاوشانی چەندین کێشەی دیکەی دارایی و کارگێڕی، کاریگەرییان لەسەر کارەکانی جولیان ناگیلسمانی ڕاهێنەر دروستکردووە.

بابەتی پێشتر

کۆمپانیایەک لەسەدا 10ی لالیگا دەکڕێتەوە و ڕیاڵ و بارسا ڕزگاردەکات

بابەتی دواتر

هاری کەین بە یاخیبوون ڕوبەڕووی تۆتنهام بووەتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share