عێراق.. 13 تاوەری كارەبا تەقێندرانەوە

وەزارەتی كارەبای عێراق دەڵێت، “لە ماوەی 48 كاتژمێردا 13 تاوەری كارەبا لە كەركوك و سەڵاحەدین تەقێندراونەتەوە.”

ڕاگەیاندنی كۆمپانیای گشتیی گواستنەوەی وزەی كارەبای باكوور لە وەزارەتی كارەبای عێراق، ئەمڕۆ پێنجشەممە 5ی ئاب ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و ئاشكرایكرد، جەنگی تاوەرەكان و بە ئامانجگرتنی هێڵەكانی گواستنەوەی كارەبا فراوانتر بووە و تەنها لە 48 كاتژمێری ڕابردوودا 13 تاوەری كارەبا تەقێندراونەتەوە.

ڕاگەیەندراوەكە ڕوونیكردووەتەوە، هێڵی گواستنەوەی کارەبای کەرکوک- گەیارە كە 400 کەیڤی-یە، لە کەرکوک ڕوبەڕووی هێرشی “تیرۆریستی” بووەتەوە و پێنج تاوەر تەقێندراونەتەوە. هەروەها دوو تاوەری هێڵی گواستنەوەی كارەبای ناحیەی ڕیاز تەقێندراونەتەوە و بەوەش لە پارێزگای كەركوك حەوت تاوەر لەكاركەوتوون.

ئاشكراشیكردووە كە لە پارێزگای سەڵاحەدین شەش تاوەر بە ژمارەیەك بۆمبی چێندراو تەقێندراونەتەوە و ئەوەش زیانی بەر كەرتی كارەبای سامەڕا و دۆر و چەند ناوچەیەكی تری پارێزگاكە گەیاندووە.

وەك وەزارەتەكە باسی كردووە، هێرشەكان كاریگەریی گەورەیان لەسەر كارەبای هەردوو پارێزگای كەركوك و سەڵاحەدین دروستكردووە، بەڵام تیمەکانی کارەبا لە هەوڵدان بۆ چاککردنەوە و بەگەڕخستنەوەی تاوەرەکان.

بابەتی پێشتر

دژەتیرۆر: هەندێك تاقم بۆ چەواشەكاری لۆگۆی دەزگاكەیان بەكارهێناوە و ڕوبەڕووی یاسا دەكرێنەوە

بابەتی دواتر

دوور لە چاوی میدیا ئۆتۆمبێلەكەی سلێمان هەڵشۆیی فرۆشرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەردانەكەی محەمەد حەلبووسی بۆ ئێران دواخرا

سەردانەكەی محەمەد حەلبووسی،سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێَراق بۆ كۆماری ئیسلامیی ئێران دواخرا. میدیاكانی عێراق بڵاویانكردووەتەوە،سەردانەكەی محەمەد حەلبووسی،سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران…
Total
0
Share