باندێكی بازرگانیكردن بە منداڵان دەستگیركرا

دەزگای ئاسایشی نیشتمانی دەستگیركردنی باندێكی بازرگانیكردن بە منداڵان رادەگەیەنێت لەكاتی فرۆشتنی منداڵێكدا لە بابل.

دەزگاكە لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد، پشتبەست بە هەوڵە هەواڵگری و مەیدانییەكان و پاش بەدەستهێنانی زانیاریی هەواڵگریی ورد لەبارەی باندێكی بازرگانیكردن بە منداڵان كە لە سێ كەس پێكدێت، پاش بەدەستهێنانی رەزامەندیی دادوەر، تیمەكانی ئاسایشی نیشتمانی لە پارێزگای بابل لە بۆسەكدا تۆمەتبارانیان دەستگیركرد لەكاتی هەوڵدان بۆ فرۆشتنی منداڵێكی كچ لە بەرامبەر 35 ملیۆن دیناردا.

دەشڵێت، وتەی تۆمەتباران وەرگیرا بۆ ئەوەی رێوشوێنە یاساییەكان بەرامبەریان بگیرێتەبەر.

لە حوزەیرانی رابردووش هێزەكانی ئاژانسی هەواڵگری و لێكۆڵینەوەی فیدراڵیی عێراق باندێكی بازرگانیكردن بە مرۆڤیان لە نەجەف دەستگیركرد، لە كاتی هەوڵدان بۆ فرۆشتنی منداڵێك بە 15 ملیۆن دینار.

وەك ئاژانسەكە ئاشكراشیكرد، ژنێك سەرپەرشتیی باندەكەی كردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەفتەی داهاتوو شایستە داراییەکانی کارمەندانی کۆمسیۆن رەوانەی هەرێم دەکرێت

جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، هەفتەی داهاتوو شایستە داراییەکانی کارمەندانی کۆمسیۆن لە رێگەی بانکی بازرگانی عیراقەوە…
Total
0
Share