تۆمەتباری كوشتنی خێزانە كوردەكەی كۆنیا دەستگیركرا

تۆمەتباری ڕووداوەكە

لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی توركیاوە گومانلێكراوی ڕووداوی كوشتنی خێزانە كوردەكەی كۆنیا دەستگیركرا.

سەرۆکایەتیی داواکاری گشتیی کۆماری کۆنیا ڕایگەیاند، ئەو گومانلێکراوەی وا هه‌ڵده‌سه‌نگێندرێت كه‌ ئەنجامدەری ڕووداوه‌کەی 30ی تەمموزی شارۆچکەی مەرام بێت لە کۆنیا، کە کوژرانی حەوت کەسی یەک خێزانی لێکەوتەوە، لە گوندەواری شارۆچکەی بۆزکر دەستگیرکراوە.

داواكاری گشتی لە ڕاگەیەنراوێكدا دەشڵێت، “گومانلێكراو مەهمەت ئاڵتون لەو کێڵگەیەی کە لە ناوچەی ئوچپنارلار سەر بە شارۆچکەکە خۆی تێدا حەشاردابوو، دەستگیرکراوە”.

هاوكات پارێزگای کۆنیا لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویكرده‌وه‌، “مەهمەت ئاڵتون، کە لە 30ی تەممووزی 2021 لە شارۆچکەی مەرام بەشێوەیەکی دڕندانە حەوت هاوڵاتیمانی کوشت، لە هەڵمەتێکی یەکەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگا، فەرماندەی جەندرمەی پارێزگا و یەکەی ئۆپەراسیۆنی تایبەت لەو شوێنەی خۆی حەشاردابوو، دەستگیرکرا”.

ئێوارەی هەینی 30ی تەمموز خێزانێکی کوردی حەوت کەسی لە شاری کۆنیای تورکیا، لەلایەن چەند توركێکەوە هێرشكرایەسەریان و سەرجەم ئەندامانی خێزانەکە، كە لەنێویاندا ژن و منداڵ هەن، کۆمەڵکوژ کران.

خێزانە كوردەكە ماوەی 24 ساڵ بوو لە ناوچەكە دەژیان، بەڵام ماوەیەك بوو ڕوبەڕووی هەوڵی نەژادپەرستی دەبوونەوە.

ڕووداوەكە لەكاتێكدایە لە 12ی هەمان مانگ گروپێكی هاوشێوە هێرشیان كردەسەر خێزانەكە و حەوت ئەندامیان برینداركردن، بەپێی میدیاكان ئەوكات بەشێك لە ئەندامانی گروپە هێرشبەرەكە دەستگیركران، بەڵام دواتر ئازادكران.

ئەمریكا لەبارەی كوشتنی خێزانە كوردەكە: چاوەڕوانین توركیا لێکۆڵینەوەیەکی ورد لەم ڕووداوە ناشرینە بكات

ماوەیەك پێشتر لە هەمان ناوچە نەژادپەرستەكان، كە لە 60 كەس پێكدەهاتن، هێرشیان كردەسەر بنەماڵەیەكی دیكەی كورد و ئەندامێكی بنەماڵەكەیان بەناوی حەکیم داڵ (تەمەن 43 ساڵ) کوشت.

ئەو نەژادپەرستانە، كە لە ناوچەى کاراهۆیەک-ی كۆنیا دەژین، پێشتریش چەندینجار هەڕەشەیان لەو بنەماڵەیە کردبوو.

ئاژانسی هەواڵی میزۆپۆتامیا لەسەر زاری حەمدی داڵ برای حەکیم داڵ بڵاویکردەوە، لەبەر ئەوەى کوردن هێرش دەکرێتە سەریان و وتی، “لەبەر ئەوەى ئێمە کوردین ئێمەیان خۆشناوێت، دەیانگوت دەبێت ئێرە بفرۆشن و بڕۆن”.

هاوكات لە 19ی مانگی پێشوو، لە ئەفیۆن بە چەک هێرشیان كرایەسەر کرێکارانی وەرزیی کوردی خەڵکی ئامەد و حەوت کرێکاریان بریندارکرد، کە دووانیان ژن بوون.

سەرەڕای چەندبارەبوونەوەی ئەو ڕووداو و هێرشانە و بەئامانجگرتنی هاوڵاتییانی كورد، كە قوربانییەكانیش هاندەری نەژادپەرستی لە پشت هێرشەكانەوە دووپاتدەكەنەوە، بەڵام وەزیری ناوخۆی توركیا ڕەتیدەكاتەوە ڕووداوەكان هیچ پەیوەندییەكی بە پرسی كورد-توركەوە هەبێت.

سولەيمان سۆيڵو، وەزيرى ناوخۆيى توركيا دەربارەی هێرشەكەی كۆنیا وتی، “دوژمنايەتییه‌كی نزيكەى 11 ساڵه‌یه‌، هاوڕێيانمان لە نزيكترين كاتدا دەتوانن دەستگيريان بكەن، بۆ ئەو مەبەستەش هێزە ئەمنییەکانمان کەوتوونەتەخۆ و بەمنزیکانە ڕادەستی یاسا دەکرێن”.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی كارەبا: هێرشكرایەسەر هێڵی گواستنەوەی كارەبای کەرکوک-گەیارە

بابەتی دواتر

كەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمە باران هەیە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گواستنەوەی سلێمانی: ئەگەر سەرجەم سێکتەرەکان پارەداربکرێن، دەتوانین هێڵی میترۆ و شەمەندەفەریش دابنێین

بەرپرسێكی بواری گواستنەوە رایدەگەیەنێت، ئەگەر سەرجەم سێکتەرەکان پارەداربکرێن، دەتوانن هێڵی میترۆ و شەمەندەفەریش دابنێن. لەگەڵ ئەوەی شەقامەکان قەرەباڵغییەکی…
Total
0
Share