کرۆس دووردەکەوێتەوە، ئەنچلۆتی چۆن پێگەکەی پڕدەکاتەوە؟

تۆنی کرۆس بەهۆی پێکانەوە ماوەیەک لە یاریکردن دووردەکەوێتەوە، لەو ماوەیەدا کارلۆ ئەنچلۆتی ناچارە بە یاریزانێکی دیکە پێگەکەی پڕبکاتەوە.

یانەی ڕیاڵ مەدرید بەفەرمی ئاشکرایکردووە، تۆنی کرۆس تووشی هەوکردنی ماسولکەی ڕان و حەوزی هاتووە، بەو هۆیەوە ماوەیەک پشوو وەردەگرێت، ڕەنگە دەستپێکی لالیگای وەرزی 2021-2022 لەدەستبدات.

ماڵپەڕێ “90min” لەو بارەیەوە نوسیویەتی، چارەسەری تاکتیکی پێگەی کرۆس ئاسان نییە، لەگەڵ ئەوەشدا کارلۆ ئەنچلۆتی چەند بژاردەیەکی لەبەردەستدایە، یەکێک لە بژاردەکان بەکارخستنی فیدریکۆ ڤاڵڤێردی-یە، وەرزی 20-21 ڤاڵڤێردی لەسێ یاریدا جێگەی کرۆسی گرتووەتەوە و باشترین ئاستی پێشکەشکردووە، لەهەر سێ یارییەکەشدا براوەبوون.

چارەسەرێکی دیکە داڤید ئالابایە، دوای چارەسەربوون لە کۆرۆنا دەتوانێت جێگەی یاریزانە ئەڵمانییەکە بگرێتەوە، چارەسەرەکانی دیکەش بریتین لە مارتین ئۆدیگارد و ئیسکۆ، کە هەردووکیان لە لیستی فرۆشتندان.

سەرچاوەکە کڕینی یاریزانێکی وەک ستیفانۆ سێنسی، یاخود برۆزۆڤیچ و پاریدێس بەدوور نازانێت.

بابەتی پێشتر

هاری کەین بە یاخیبوون ڕوبەڕووی تۆتنهام بووەتەوە

بابەتی دواتر

سیانی ڕیاڵ و یەکێکی یوڤی لەلایەن میلانەوە کراونەتە ئامانج

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share