ڕاپۆرت.. دۆخی حەوت یاریزانە پێکراوەکەى بەرشلۆنە بزانە

یانەى بەرشلۆنە حەوت یاریزانی پێکراوی هەیە و ڕاپۆرتی کۆتاییش  بۆ چاڤی ڕاهێنەر لەسەر تواناى جەستەیی یاریزانەکان نێردراوە.

یامال لە ڕاهێنان کردن لە ژێر چاودێری پزیشکەکاندا بەردەوامەو لە هەموو یاریزانەکانی تر چانسی یارییکردنی هەیە لە بەرامبەر ئەتلەتیک بلباودا

بالدی ئازاری ماسولکەى هەیە و هێشتا دڵنیا نین لەوەى بەرامبەر بلباو یاریی دەکات یان نا، بەڵام بۆ یاریی دواتر دەگەڕێتەوە

ڕۆژی دوو شەممە پشکنینی کۆتایی بۆ پێدری دەکرێت، یاریزانەکە لە پێکانەکەى چاکبۆتەوە بەڵام ماوەیەکی زۆرە لە یاریکردن دوورکەوتۆتەوە ئەوەش پێویستی بە کاتە تا ڕیتمی یاریی وەردەگرێتەوە

بەدڵنیاییەوە رافینیا لە دوو یاریی داهاتوو بێ بەش دەبێت، بەڵام چانسی گەڕانەوەى بۆ کلاسیکۆ هەیە

دی یۆنگ بەستەرەکەى قاچی لێکراوەتەوە، لە کلاسیکۆدا بەشداری ناکات و پێنج هەفتەى تر دەگەڕێتەوە

بەهەمان شێوە کۆندی ناتوانێت بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید یاریی بکات و ئەویش پێنج هەفتەى تردەگەڕێتەوە

بەڵام دۆخی لیڤاندۆڤسکی باشترە و چانسی هەیە تایمێک بەرامبەر ریاڵ یاریی بکات

ئەویش نزیکەى دوو بۆ سێ هەفتەى تر دەگەڕێتەوە.

بابەتی پێشتر

پیرێز ڕێگری لە گرێبەستێکی ئاڵوگۆڕ دەکات

بابەتی دواتر

دواى 100 ڕۆژ ئاردا گولەر گەڕایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share