ڕیاڵ مەدرید لە کەریمەوە بۆ کەریم

نوێنەرانی یانەی ڕیاڵ مەدرید لە ئەڵمانیا دانوستاندنیان لەگەڵ کەسانی نزیک و لێپرسراوی کارەکانی کەریم ئادیمی دەستپێکردووە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی “بێلد سپۆرت”، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا نوێنەری ڕیاڵ مەدرید لە ئەڵمانیا پەیوەندیی بە چواردەوری کەریم ئادیمیی یاریزانی یانەی بوروسیا دۆرتمۆندەوە کردووە.

دوای ڕۆیشتنی کەریم بنزیمە، ئیدارەی ڕیاڵ مەدرید بیر لە کڕینی هێرشبەرێک دەکاتەوە کە تایبەتمەندیی خێرایی هەبێت، ئەم تایبەتمەندییەش لە کەریمی ئەڵمانیدا هەیە بەوپێیەی بەرامبەر فرایبۆرگ بە خێرایی (36.7 کیلۆمەتر لەسەر کاتژمێر) جوڵەی کردووە.

سەرچاوەکە جەخت لەوە دەکاتەوە، کە ئادیمی لاوێکی بەهرەداری تەمەن (20) ساڵە و تاوەکو هاوینی 2027 گرێبەستی لەگەڵ دۆرتمۆند واژۆکردووە، داهاتوویەکی پرشنگدار چاوەڕوانی دەکات و ئیدارەی “ڤێستیڤالین” بە کەمتر لە (80 ملیۆن یورۆ) دەستبەرداری نابێت.

بابەتی پێشتر

لە رێگەی بۆشایی ئاسمانەوە ئینتەرنێت دەگاتە ناوچە جیاوازەکانی عێراق

بابەتی دواتر

لە سلێمانی تۆمەتبارێک دەستگیرکرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share