نەبەستنی ماسك لە هەولێر سزای بەدواوەیە

لە هەولێر بەستنی ماسك كراوەتە ناچاری و سزای لەسەرە، بەتایبەت بۆ شوێنە گشتییەكان و فەرمانگە و دامەزراوە حكومییەكان.

بەهۆی بەرزتربوونەوەی ژمارەی توشبووانی كۆرۆنا و زیاتربوونی مەترسییەكان، ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر چوار بڕیاری نوێی دا، بەستنی ماسك دووپاتدەكاتەوە، نەبەستنی ماسك ڕێكاری یاسایی بەدواوە دەبێت.

دەقی بڕیارەكانی ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر:

یه‌كەم: دۆخەکە هەستیارە و رەوشی تەندروستیی شارەکەمان مەترسیدارە و زنجیرەی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆناش لەهەڵکشان و تەشەنەسەندن دایە و بووەته‌ مه‌ترسیی بۆسه‌ر گیانی هاووڵاتییان، بۆیه‌ داوا له‌ هاووڵاتییانی شارەکەمان ده‌كه‌ین لەپێناو پاراستنی خۆیان و تەندروستی و سەلامەتی گشتیی، پابەندی رێنماییه‌ ته‌ندروستییه‌كان بن و رێکارەکانی خۆپارێزی جێبه‌جێ بكه‌ن به‌تایبه‌تی به‌ستنی (ماسك).

دووه‌م: له‌ ئه‌مڕۆوه‌ ژووری ئۆپه‌راسیۆنی پارێزگای هه‌ولێر، ته‌واوی هێزه‌كانی ناوخۆ و تیمه‌كانی قایمقامیه‌ته‌كان و شاره‌وانییه‌كانی راسپاردووه‌، چاودێری و به‌دواداچوونی ورد بۆ سه‌رجه‌م شوێنه‌ گشتییه‌كان، مزگه‌وت، كلێسا، شوێنه‌ ئایینییه‌ پیرۆزه‌كان، بازرگانی، مۆڵ، چێشتخانه‌، كافتریاكان، سه‌نته‌ری بازاڕ، بازاڕه‌ میللیه‌كان، ماركێت، مینی ماركێت، سەمونخانە و نانەواخانەکان، سه‌رتاشخانه‌، هۆڵه‌ وه‌رزشییه‌كان، نۆرینگه‌ و سه‌نته‌ر و كۆمه‌ڵگه‌ پزیشكییه‌كان، سارده‌مه‌نی، چایه‌خانه‌، رێستۆرانتی باخچه‌كان و شوێنه‌كانی هاوشێوه‌یان، شوفێرانی تاكسی، بارهه‌ڵگر، ئۆتۆمبێلی تایبه‌ت.. بكه‌ن، هه‌ركه‌سێك (ماسك)ی نه‌به‌ستبێت، رێككاری یاسایی له‌به‌رامبه‌ردا بگیرێته‌به‌ر.

سێیه‌م: سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌ و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی سنووری پارێزگای هه‌ولێر، ده‌بێت رێنماییه‌ ته‌ندروستییه‌كان و رێكاره‌كانی خۆپارێزی جێبه‌جێبكه‌ن به‌تایبه‌تی به‌ستنی (ماسك) و دروستنه‌كردنی گردبوونه‌وه‌ و قه‌ره‌باڵخی، هه‌روه‌ها رێگه‌نه‌ده‌ن هیچ هاووڵاتییه‌ك بۆ راییكردنی مامه‌ڵه‌كانی به‌بێ به‌ستنی (ماسك) بچێته‌ نێو هیچ فه‌رمانگه‌ و دام و ده‌زگایه‌كی حكومی، هه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و فه‌رمانبه‌رێك سه‌رپێچی له‌و بڕیاره‌ بكات، به‌ڕێوه‌به‌ر و به‌رپرسانی ئه‌و فه‌رمانگه‌یه‌ رووبه‌ڕووی رێكاری یاسایی ده‌بنه‌وه.‌

چواره‌م: ژووری ئۆپه‌راسیۆنی پارێزگای هه‌ولێر، هەموو هەوڵ و توانایەکی خۆی بۆ پاراستنی گیانی هاووڵاتییان و جێبەجێکردنی رێکارەکانی خۆپارێزی لەمه‌ترسیه‌كان و ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی خێرای زنجیره‌ی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا خستووەتەگەڕ و لەڕێگەی لیژنەکانی چاودێری و هێزه‌كانی ناوخۆ و تیمه‌كانی قایمقامیه‌ته‌كان و شاره‌وانییه‌كان لە سنووری سه‌رجه‌م قایمقامیەتەکانی لە بەدواداچوون و پشکنین و چادودێریکردنی شوێنە گشتییه‌كان بەردەوام ده‌بێت. بۆیه‌ هاووڵاتییانی سنووری پارێزگای هەولێر و کاسبکاران ئاگادار دەکەینەوە، لە ئەگەری پابەند نەبوون بە رێکارەکانی خۆپارێزی به‌تایبه‌تی نه‌به‌ستانی (ماسك) ناچارین رێکاری تووند بگرینەبەر، بۆیە داوا لە هەموو لایەک دەکەین لەم دۆخە ناهەموار و مەترسیدارەدا بەوپەڕی هەستکردن بە بەرپرسیاریەتی پابەندی رێنماییە تەندروستییەکان بن و (ماسك) ببەستن، تاوەکو دووچاری سزادان و رێکاری یاسایی نەبنەوە.

بابەتی پێشتر

لە تۆپبارانێکی تورکیادا لە عەین عیسا خێزانێک کۆمەڵکوژکران

بابەتی دواتر

پەرلەمانتارێك: ساڵی ڕابردوو 25 ملیار دۆلار ونكراوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە رانیە دەستگیرا بەسەر بڕێكی زۆر شیرینی خراپبوودا و خرایە ناو ئاوی دەربەندی رانیەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی راپەڕین رایدەگەیەنێت، دەستگیرا بەسەر زیاتر لە تۆنێک شیرینی خراپبوودا و شوێنەکەش داخرا. لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی…
Total
0
Share