مۆلیدە ئەهلییەکانی سلێمانی بەشداردەبن لە سەوزکردنی شاردا

لەڕێگەی شارەوانیی سلێمانییەوە، خاوەنی مۆلیدە ئەهلییەکان ئاگادارکراونەتەوە، دەبێت لەکاتی نوێکردنەوەی مۆڵەتەکانیان، 8 نەمام بکڕن و بیدەن بە بەڕێوەبەرایەتیی باخچەکان بۆ ناشتنیان.

تاریق سەمین، سەرۆکی کۆمەڵەی مۆلیدە ئەهلییەکان، بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “خاوەن مۆلیدە ئەهلییەکان لە ڕابردوو و لە ئێستاشدا دەستیان هەبووە لە سەوزکردنی شاردا و ساڵانی ڕابردوو 11 هەزار نەمامیان لە سلێمانی ناشتووە و ئێستا بەرهەمەکەی دەبینین”.

وتیشی، “ئێستا فشارێکی زۆر لەسەر مۆلیدە ئەهلییەکان دروستبووە، چونکە لەلایەکەوە گازیان بۆ دابینناکرێت و لەلایەکی دیکەوە لەلایەن فەرمانگەکانی دیکەوە فشاریان لێدەکرێت و باج دەدەن، کە کۆی فشارەکان وا لە خاوەن مۆلیدەکان دەکات زیانیان پێبگات و کاریگەری لەسەر دابینکردنی کارەباکەیان هەبێت”.

بۆ ئەمساڵ شارەوانیی سلێمانی خاوەن مۆلیدە ئەهلییەکانی ناچارکردووە بە کڕینی 8 نەمام، کە نرخەکەی دەگاتە 140 هەزار دیناری عێراقی و پاش کڕینی دەدرێتە دەست بەڕێوەبەرایەتیی باخچەکان بۆ ناشتنیان.

لەناو سنوری کۆمەڵەی مۆلیدە ئەهلییەکاندا 548 مۆلیدەی ئەهلی بوونیان هەیە، کە دەبێت هەموویان نەمام بکڕن و کۆی گشتی دەكاتە نزیکەی سێ هەزار نەمام.

حکومەتی هەرێم لە ساڵی 2016 وە هیچ بڕە گازێکی بۆ مۆلیدە ئەهلییەکان دابیننەکردووە و دەبێت خۆیان گاز بکڕن، بەوتەی خۆشیان، بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو، کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبای مۆلیدە کەمترە، بۆیە داهاتێكی کەمتریان دەستدەکەوێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان: رێکاری حاجی عەلی دەستگیرکرا

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند، تۆمەتبارێکی خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن دەستگیرکرا. دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند، دوای بڵاوبوونەوەی…
زیاتر ببینە

زانکۆی سلێمانی وردەکاریی نۆژەنکردنەوە و دابینکردنی پێداویستییەکانی خوێندکاران ئاشکرادەکات

یاریدەری سەرۆکی زانکۆی سلێمانی ڕایگەیاند، نۆژەنکردنەوەی باڵەخانەی بەشە ناوخۆییەکانی زانکۆ دەستیپێکردووە و هەنگاوی باش نراوە لە دابینکردنی پێداویستییەکانی…
Total
0
Share