لەمەودوا پسووڵەی كارەبا زووتر دەگەڕێتەوە بۆ هاوبەشان

بۆ لەمەودوا بە دوو سێ مانگ جارێك پسووڵەی كارەبا بۆ هاوبەشان دەگەڕێتەوە، گەشبینیشن بەوەی دانانی پێوەری زیرەن ئاستی پێدانی كارەبای نیشتمانی باشتر بكات.

لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا، كە لە پەیجی بەڕێوەبەرایەتییەكەیان بڵاوكراوەتەوە و وەڵامی پرسیاری هاوڵاتییان دەدرێتەوە، سالار حسامەدین بەڕێوەبەری گشتیی کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند، هاوڵاتییان بەردەوام گلەیی ئەو دەکەن پسووڵەکانی کارەبایان درەنگ بۆ دەگەڕێتەوە، ئێستا بەپێی پلانی وەزارەتی کارەبا و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی، کار بۆ ئەوە دەکرێت ماوەی پسووڵەکان کەمبکرێتەوە و لانیکەم دوو تا سێ مانگ جارێک بگەڕێنرێتەوە.

وتیشی، پرۆسەی دانانی پێوەری زیرەکی کارەبا هەنگاوێکی باشە تاوەکو مانگانە پسووڵەی کارەبا بگەڕێنرێتەوە بۆ هاوڵاتییان، ئێستاش ئەو پرۆسەیە 50%ی تەواوبووە.

یەكێك لە پرسیارە ئاراستەكراوەكان ئەگەری كۆتاییهێنانە بە كاركردنی مۆلیدە ئەهلییەکان، بەڕێوەبەری گشتیی کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند، کۆتاییهێنان بەکارپێکردنی مۆلیدە ئەهلییەکان ئاسان نییە، دەکەوێتە سەر ئاستی بەرهەمهێنانی کارەبا و خواست لەسەر کارەبا، هەرکاتێک توانرا بەرهەمهێنان نزیکبرێتەوە لە ئاستی خواستی هاوڵاتییان، دەتوانرێت بڕیار لەبارەی هەڵگرتنی مۆلیدەکانەوە بدرێت.

گەشبینیشە بەوەی پێوەری زیرەک دەتوانێت بەشێکی زۆر لە کێشەکان چارەسەر بکات، هەروەها یارمەتیدەردەبێت لە زیادکردنی پێدانی کارەبای نیشتمانی بە هاوڵاتییان.

بابەتی پێشتر

قسەی ئەردۆغان و ئۆپۆزسیۆن لەبارەی ئاگرەكانەوە.. پیلانگێڕی و كەمتەرخەمی

بابەتی دواتر

لوبنانییەكان: سەرۆك کۆمار لە تەقینەوە گەورەكە تێوەگلاوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی هێلكە دابەزی

بەڕێوەبەری چاودێری و بازرگانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، نرخی هێلكە لە بازاڕدا دابەزینی بەخۆوە بینیوە و هۆكارەكەشی ئاشكرادەكات. سۆران عەبدولغەفور…
Total
0
Share