گەنجێك لە چەمی تانجەرۆ خنكا

دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە، گەنجێك لە گۆمێكی چەمی تانجەرۆی سلێمانی خنكا.

دیار عەلی تەمەن 17 ساڵ كە دانیشتووی گەڕەكی وڵووبەی شاری سلێمانی بوو، ئەمڕۆ بە مەبەستی مەلەكردن چووەتە چەمی تانجەرۆ لە سلێمانی و خنكاوە.

یەكێك لە كەسوكاری دیار عەلی بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، ڕووداوەكە كاتژمێر یەكی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ ڕوویداوە، دیار لەگەڵ چەند هاوڕێیەكیدا چوون بۆ مەلەكردن و لە گۆمێكی قووڵدا خنكاوە و دواتر تەرمەكەی دەرهێنراوە.

بەپێی وتەی ئەو كەسە، گۆمەكە بە حەفارە هەڵكەندراوە و ئاوی قورسی تیادا كۆبووەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕاوێژکاری وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان: بەهیواین کۆمپانیاکانی ئینتەرنێت پاکێجی تایبەت بە خوێندکاران دابینبکەن

ڕاوێژکاری وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان ئاشکرایدەکات، بڕیارەکەی دوێنێمان دەرئەنجامی ئەو بارودۆخە ئەمنییەیە کە ئێستا لە ئارادایە. د.…
Total
0
Share