رێکان جەمال: کۆنتڕۆڵی سەرجەم ئەو شوێنە گشتییانە کراوە کە سیستمی شۆڤاژ بەکاردەهێنن

سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایدەگەیەنێت، کۆنتڕۆڵی سەرجەم ئەو شوێنە گشتیانەیان کردووە کە سیستمی شۆڤاژ بەکاردەهێنن، بەڵام ناتوانن کۆنتڕۆڵی ماڵان بکەن.

رێکان جەمال سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لەدوای ئەو رووداوەی زستانی رابردوو بەهۆی تەقینەوەی غازی LPG  لە شاری سلێمانی روویدا، ئێمە پشکنینمان بۆ سەرجەم ئەو شوێنانە کرد کە سیستمی شۆڤاژ بەکاردەهێنن، دواتریش کردمانە مەرج بەسەر هەموو شوێنەکانەوە، کە مۆڵەتیان بۆ نوێ ناکرێتەوە گەر سیستمەکەیان لەلایەن کۆمپانیایەکەوە دانەنرابێت و ساڵانە چێک نەکەنەوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “وەزارەتی ناوخۆ رێنمایی دەرکردووە هەر ماڵێک ئەو سیستمەی تێدا هەبێت، پێویستە لە نزیکترین بنکەی بەرگری شارستانی لە ماڵەکەیەوە ناوی خۆی تۆماربکات و ناوی ئەو شوێن و کەسەش تۆماربکات کە سیستمەکەی بۆ دامەزراندووە”.

ئاشکراشیکرد، “لە راستیدا نەمانتوانیوە بە تەواوی کۆنتڕۆڵی ئەو ماڵانە بکەین کە ئەو سیستمە بەکاردەهێنن، چونکە هەندێک ماڵ هەیە دوورە دەستە یان پابەند نەبێت بەوەی ناوی خۆی تۆماربکات”.

سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەت داوایشیکرد، لەگەڵ نزیکبوونەوەی وەرزی زستان هاوڵاتییان چێکی سیستمی شۆڤاژەکانیان بکەنەوە پێش ئەوەی کاریپێبکەن، بۆ ئەوەی خۆیان لە هەر کارەساتێک بپارێزن.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکی سەندیکای عەلوەی سلێمانی: قەدەغەی هاوردەکردنی تەماتە دەبێتە هۆی پەرەپێدانی بەرهەمی خۆماڵی

سەرۆکی سەندیکای عەلوەی سلێمانی، رایگەیاند، “قەدەغەکردنی هاوردەکردنی تەماتە دەبێتە هۆی پەرەپێدانی بەرهەمی خۆماڵی”. سەروەر عەلی، سەرۆکی سەندیکای عەلوەی…
زیاتر ببینە

مەکتەبی سیاسیی یەکێتی: پێویستە هەڵبژاردن لەکاتی خۆیدا و بەبێ دواکەوتن ئەنجامبدرێت

ئەمڕۆ بەسەرپەرشتیی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لە دەباشان کۆبووەوە. بەپێی راگەیەندراوی کۆبوونەوەکە،…
Total
0
Share