وەزیری دارایی بۆ خۆنەدزینەوە لە باج و گومرگ داوایەك ئاراستەی ئاسایشی هەرێم دەكات

وەزیری دارایی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، بەھەماھەنگی لەگەڵ دەزگای ئاسایشی ھەرێم دەتوانرێت ڕێگری لەو کەسانە بکرێت کە خۆیان لە باج و گومرگ دەدزنەوە.

ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابوریی هەرێم ڕایگەیاند، بەھەماھەنگی لەگەڵ دەزگای ئاسایشی ھەرێم دەتوانرێت ڕێگری لەو کەسانە بکرێت کە خۆیان لە باج و گومرگ دەدزنەوە، بەم کارەش بە ئاسانی داھاتی سنووری پارێزگای سلێمانی بەڕێژەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە.

ئەو وتانەی وەزیری دارایی ئەمڕۆ لەمیانەی سەردانكردنیدا بۆ دەزگای ئاسایشی ھەرێم و كۆبوونەوەی بوو لەگەڵ خەسرەو گوڵ محەمەد، سەرۆکی دەزگای ئاسایشی ھەرێم و تیایدا پرسی نەھێشتنی کاری نایاسایی و خۆدزینەوە لە باج و گومرگ تاوتوێكرا، وەك ئەوەی لە ڕاگەیەنراوێكی كۆبوونەوەكەدا هاتووە.

لای خۆیەوە خەسرەو گوڵ محەمەد ئامادەیی خۆی پیشاندا بەوەی ئاسایش بۆ پاراستنی گیانی ھاوڵاتییان و ئابوری و داھاتی ئەم وڵاتەیە، بۆیە دەبین بە پاڵپشتییەکی گەورە بۆ وەزارەتی دارایی.

لە کۆتاییشدا ھەریەک لە یاسین عەبدولواحید، بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی دارایی و کەمال تەیب، بەڕێوەبەری گشتی باج و خانوبەرەی میری، بۆچوونی خۆیان لەسەر میكانیزمی ڕێگریکردن لە خۆدزینەوە لە باج و گومرگ پێشکەش بە سەرۆکی دەزگای ئاسایشی ھەرێم کرد.

بابەتی پێشتر

ئەڵمانیا پاسەوانێكی پێشووی نازی دادگایی دەكات

بابەتی دواتر

ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەبارەی چارەسەرەکانی وشکەساڵییەوە بڕیاریدا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

منداڵێكی پێنج ساڵان خنكا

پۆلیسی ڕاپەڕین گیانلەدەستدانی منداڵێكی پێنج ساڵانی ڕاگەیاند و دەڵێت، لە ڕووبارێكی سنوورەكەدا خنكاوە. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، پاش…
Total
0
Share