شەپۆلێکی باران و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و هەفتەیەک بەردەوام دەبێت

پێشبینی دەکرێت شەپۆلێکی بەفر و باران شارەکانی هەرێمی کوردستان بگرێتەوە و بۆ ماوەی یەک هەفتە بەردەوام بێت.

پێگەی ئەکواوێزەر بۆ پێشبینیی کەشوهەوای جیهان پێشبینی دەکات، شەپۆلێکی باران و بەفر لە کۆتایی ئەم مانگەدا ناوچە و شارەکانی هەرێمی کوردستان بگرێتەوە و بۆ ماوەی هەفتەیەکی تەواو بەردەوام بێت.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی کە ماڵپەڕەکە بڵاویکردووەتەوە، شەپۆلەکە لە 28ی ئەم مانگەوە دەستپێدەکات و بۆ ماوەی 7 ڕۆژ بەردەوام دەبێت.

ئاماژە بەوە دەکات کە بۆ ماوەی دوو ڕۆژ لە هەریەک لە سلێمانی و هەڵەبجە لە کۆتایی ئەم مانگە و سەرەتای مانگی داهاتوو بەفر دەبارێت، هاوکات بەفر بەدرێژایی ناوچە شاخاوییەکان دەبارێت، هەروەها بارانیش دەبارێت.

پێشبینیش دەکات لە مانگی شوباتدا هەرێمی کوردستان جارێکی دیکە رووبەڕووی شەپۆلی بەفر و باران ببێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پارێزگاری کەرکوک: داوا لە سەرجەم پێکهاتەکانی کەرکوک دەکەم بەشداری لە حکومەتی خۆجێیدا بکەن

پارێزگاری کەرکوک، رایدەگەیەنێت، داوا لە سەرجەم پێکهاتەکانی کەرکوک دەکەم بەشداری لە حکومەتی خۆجێیدا بکەن. رێبوار تەها، پارێزگاری کەرکوک،…
زیاتر ببینە

فراكسیۆنی یەكێتی: سوورین لەسەر ڕێگریکردن لە توندوتیژی و لەگەڵ یاسایەكیش نابین دژ بە بنەماكانی ئایین بێت

فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، سوورین لەسەر ڕێگریکردن لە توندوتیژی دژی ژنان و مرۆڤایەتی و دەشڵێت، لەهەمان…
Total
0
Share