کۆمپیوتەرێکی زەبەلاح پێشبینی براوەی پریمەرلیگ دەکات

کۆمپیوتەرێکی زەبەلاح پێشبینی دەکات یانەی مانچستەر سیتی ناسناوی وەرزی نوێ 2021-2022 بەدەستبهێنێت.

ڕۆژنامەی دەیلی میرەری بەریتانی ئاشکرایکردووە، کۆمپیوتەرێکی زەبەلاحی کۆمپانیای “bettingexpert”، دوای خوێندنەوەی جموجۆڵی یانەکان لە گواستنەوەکانی هاوینەی 2021 و گواستنەوەی چەندین یاریزانان، پێشبینی کردووە یانەی مانچستەر سیتی بە کڕینی هاری کەین و جاک گریلیش، تەنانەت بەبێ ئەو یاریزانانەش پارێزگاری لە ناسناوی پریمەرلیگ بکات.

کۆمپیوتەرەکە بۆ یانەی مانچستەر یونایتد بێهیواکەربووە، سەرەڕای کڕینی ڕافائێل ڤاران و جادۆن سانچۆ، پێشبینیکردووە یانە سوورە زەبەلاحەکە پلەی دووەم لەدەستبدات و لە پلەی چوارەمدا خۆی بگرێتەوە.

هەروەها یانەی چێڵسیی لە پێگەی پاڵەوانبوون بەدوورگرتووە و پلەی دووەمی بە کوڕانی توخێل پێبەخشیوە، هەرچی یانەی لیڤەرپوڵیشە لە پلەی سێیەمدا هاتووە.

کۆمپیوتەرەکەی بێتینگ ئێكسپێرت پێشبینی یانە کەوتووەکانیشی کردووە، بەتایبەت یانەکانی نۆرویچ سیتی و واتفۆردی لە کۆتا پلەدا دیاریکردووە، واتای شکست و گەڕانەوە بۆ خولی پلە یەکی ئینگلتەرا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

خشته‌ی یارییه‌کانی ئه‌مشه‌و به‌ کاتی هه‌رێمی کوردستان

ئه‌مشه‌و پێنجشه‌ممه‌، چه‌ندین ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گرنگ له‌ چێوه‌ی پاڵاوتنه‌کانی ئه‌مریکای باشوور ئه‌نجامده‌درێن، له‌ ئه‌وروپاش یاریی لوتکه‌ له‌نێوان هه‌ڵبژارده‌کانی به‌لجیکا…
Total
0
Share