کوندی بە تۆتنهامی وتووە (نەخێر) و چاوەڕوانی گەورەترە

بەرگریکاری فەرەنسی یانەی ئیشبیلیە، جول کوندی ڕەتیکردووەتەوە لەگەڵ یانەی تۆتنهامی ئینگلیزی دەست بە دانوستاندن بکات.

ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی لەزاری سەرچاوە ناوخۆییەکانی یانەی ئیشبیلیەوە ئاشکرایکردووە، لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا بەڕێوەبەرانی یانەی تۆتنهام لەسەر خواستی نونۆ ئیسپیریتۆ سانتۆی ڕاهێنەر پەیوەندییان بە یانە ئەندەلوسییەکەوە کردووە، پرسیاریان دەربارەی ئەگەرەکانی گواستنەوەی جول کوندی بەرگریکاری فەرەنسی و نرخی گواستنەوەی کردووە.

بەپێی سەرچاوەکە، بەڕێوەبەرانی ئیشبیلیە ڕاوبۆچوونی چواردەوری یاریزانەکەیان وەرگرتووە (لێپرسراوی کارەکانی)، بەڵام ئەوان بەتەواوی یانەی تۆتنهامیان ڕەتکردووەتەوە و ئامادەنەبوون گفتوگۆیان لەگەڵدا بکەن.

جول کوندی نرخی گواستنەوەی 65 بۆ 70 ملیۆن یورۆیە و چاوەڕوانی بۆندی بەهێزتر و یانەی گەورەترە، یانەکانی چێڵسی و مانچستەر یونایتد پێشتر هەوڵی کڕینیانداوە و ئۆفەریان پێشکەشکردووە، هەروەها بژاردەیەکی دیکە ئەوەیە لەئەگەری فرۆشتنی ڕافائێل ڤاران یانەی شاهانەی مەدرید داوایبکات، بەم هۆیەوە ناوبراو ئامادەنەبووە یانەکەی ئەندەلوس بۆ هیچ یانەیەکی دیکە بەجێبهێڵێت، مەگەر یەکێک نەبێت لەو سێ یانە گەورەیە “یونایتد، چێڵسی، ڕیاڵ مەدرید”.

بابەتی پێشتر

ڕێكخستنەوەی میدیای یەكێتی.. كۆتاییهێنان بە ژەهری میدیای ئاستنزم و بەهەدەردانی دەیان ملیۆن دۆلاری خەڵك

بابەتی دواتر

تۆمارە دەنگییەکانی پێرێز کریستیانۆ و مۆرینیۆشی گرتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share