(ڤیدیۆ) بایرن و دۆرتمۆند براوەی هەفتەی (13) بوون

لە چێوەی کێبڕکێکانی خولی ئەڵمانیا، یانەکانی بایرن میونشن و بوروسیا دۆرتمۆند بەرامبەر هێرتا بەرلین و بوخوم بردنەوەیان تۆمارکرد.

ئەمڕۆ شەممە، لە چێوەی یارییەکانی هەفتەی (13)ی خولی ئەڵمانیا “بوندس لیگ”، یانەی بایرن میونشن لە یاریکای “ئۆڵێمپی بەرلین” بووە میوانی یانەی هێرتا بەرلین.

یارییەکە بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ لە بەرژەوەندیی ئەستێرەکانی جولیان ناگیلسمان کۆتاییهات.

گۆڵەکانی “باڤاری” لە خولەکەکانی 12، 37، 38 لەلایەن جەمال موسیالا، ئێریک چوپۆ مۆتینگەوە (دوو گۆڵ) تۆمارکران، گۆڵەکانی یانەی خانەخوێ لە خولەکەکانی 40، 45 لەلایەن دۆدی لوکیباکیۆ و دافی سیلیکەوە تۆمارکران.

لە یارییەکی بەهێزی دیکەدا، یانەی بوروسیا دۆرتمۆند لە “سیگناڵ ئیدۆنا پارک” بە ئەنجامی سێ گۆڵی بێوەڵام بردنەوەی بەرامبەر بوخوم تۆمارکرد.

گۆڵەکانی ڤێستیڤالین لە خولەکەکانی هەشت، 12، 45 لەلایەن یوسوکا مکۆوکو (دوو گۆڵ)، جیۆڤانی ڕێناوە تۆمارکران.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکان، یانە زەبەلاحەکەی باڤاریا بە کۆکردنەوەی 28 خاڵ بەشێوەیەکی کاتی چووە پلەی یەکەمی ڕیزبەندیی بوندس لیگا و یانەی بوروسیا دۆرتمۆند بە 25 خاڵەوە چووە پلەی سێیەم، هەردوو یانە زەبەلاحەکەش لە چاوەڕوانی ئەنجامەکانی فرایبۆرگ و یونیۆن بەرلین-دا دەبن، کە بڕیارە سبەینێ ئەنجامبدرێن.

بابەتی پێشتر

فازڵ حاجی: چەند چركەیەك بەر لە ڕووداوی كارەسات

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) هالاند لە کاتی زیادکراودا سیتی گەڕاندەوە لووتکە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تۆپی ئاڵتون بۆ مێسی دەبێت؟

لەم مانگەدا براوەى تۆپی ئاڵتون ئاشکرادەکرێت و هەموو پێشبینییەکانیش بۆ ئەوەن لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی بەدەستی بهێنێت ئەلبەرت ماسنۆ…
Total
0
Share