کۆمپانیای “مێرسیدس بێنز”ی ئەڵمانی ڕایگەیاند کە 669 هەزار ئۆتۆمبێلی لە بازاڕەکانی چین دەکێشێتەوە، ئەوەش بەهۆی ترسی لێچوونی بەنزین.
بەپێی ئاژانسی هەواڵی “شینخوا”ی چینی، کێشانەوەی ئۆتۆمبێلەکانی مێرسیدس لە جۆرەکانی “سی کڵاس” و “ئی کڵاس” و “ئێف کڵاس” لە 18ی دیسەمبەری ساڵی ڕابردووەوە دەستیپێکردووە.
ئاژانسە چینییەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو کە فەرمانی کێشانەوەی ئۆتۆمبێلەکان دەرچووە، ئەوەش بەهۆی پەیوەندیی نێوان فشاری بەرزی فیولپەمپی بزووێنەرەکە و فشاری نزمی هێڵی بەنزین کە دوای بەکارهێنانی بۆ ماوەیەکی زۆر کێشەی لێکەوتووەتەوە و بەو هۆیەشەوە بەنزینی لێچووە.
ئاژانسی ناوبراو ئاماژەی بەوەش کردووەکە کە کۆمپانیای مێرسیدس بێنز هەموو پارچە خەوشدارەکانی ئۆتۆمبێلەکان بە خۆڕایی دەگۆڕێت.
شایانی باسە، کۆمپانیای مێرسیدس لە مانگی ئازاری ڕابردوودا ڕایگەیاندبوو کە ئۆتۆمبێلەکانی جۆری Mercedes-AMG لە داهاتوودا دەگۆڕدرێن بە ئۆتۆمبێلی کارەبایی.