لە ئیمارات قۆڵێكی ئەلیكترۆنیی زیرەك بەنزین بۆ ئۆتۆمبێل تێدەكات

چاوەڕوان دەكرێت بەمنزیكانە كاتێك ئۆتۆمبێل دەچێتە وێستگەكانی سووتەمەنییەوە، قۆڵێكی رۆبۆتی بەنزینی بۆ تێبكات، هاوشانی كرێكارانی وێستگەكە.

كۆمپانیای نیشتمانیی پەتڕۆڵی ئەبوزەبی (ئەدنۆك) پڕۆژەیەكی ئەزموونی بۆ پڕكردنەوەی سووتەمەنی لەڕێی قۆڵێكی رۆبۆتییەوە دەستپێكرد لە چوارچێوەی پلانەكانیدا بۆ بەردەستكردنی تەكنیكی زیرەكیی دەستكرد بۆ كڕیاران.

بە هاریكاریی ئامێری هەستەوەر و كامێرا، قۆڵە رۆبۆتییەكە بەرەو ئۆتۆمبێلەكە درێژدەبێت و رووپۆشی خەزانی سووتەمەنییەكە دەكات و بەنزینی بۆ تێدەكات.

ئەدنۆك دەڵێت، قۆڵەكە تەكنەلۆجیای بینینی كۆمپیوتەری بەكاردەهێنێت، وا دیزاین كراوە كە خێرا و هاوڕێی ژینگە بێت و توانای مامەڵەكردنی لەگەڵ دزەكردنی سووتەمەنیدا هەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زانایان یەكلاییان كردەوە.. منداڵان گوازەرەوەیەكی بێدەنگی كۆرۆنان

زانایان لە توێژینەوەیەكی نوێدا هۆشدارییاندا لە مەترسی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ناوەندەكانی خوێندندا، بەتایبەت لەگەڵ دووبارە كردنەوەی خوێندنگاكان…
زیاتر ببینە

ملیۆنان ساڵ جارێک دووبارە دەبێتەوە.. وێنەی تێکەڵبوونی دوو گەلەئەستێرە

تەلەسكۆپی هابڵ توانیویەتی وێنەی تێکەڵبوونی دوو گەلەئەستێرە تۆماربکات، کە هۆکارەکەی هێزی ڕاکێشانی نێوان دوو گەلەئەستێرەکەیە. دوو گەلەئەستێرەکە ناویان…
Total
0
Share