ئەنچلۆتی توڕەیە و یارییەکەی میلان کۆتا چانسە

کارلۆ ئەنچلۆتی ڕاهێنەری ئیتاڵی، لە ئاستی لوکا یوڤیچ ڕازی نییە، ڕوبەڕوبوونەوەی میلانی وەک کۆتا چانس بۆ بەردەوامبوونی لە یانەی ڕیاڵ مەدرید دیاریکردووە.

بڕیارە هەشتی ئاب (ئەم مانگە) ڕیاڵ مەدرید یارییەکی دۆستانە بەرامبەر ئەی سی میلان ئەنجامبدات، لەم ڕوبەڕوبوونەوەیەدا لوکا یوڤیچ، هێرشبەری سڕبی یانەی شاهانە چانسی یاریکردنی تەواوی پێدەدرێت و لەلایەن ئەنچلۆتییەوە کۆتا خوێندنەوە بۆ تواناکانی دەکرێت.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی “ئەی ئێس”، یوڤیچ دوای گەڕانەوەی بۆ ڕیاڵ مەدرید دەرکەوتووە هیچ سوودێکی لە ئەزموونی چەند ساڵی ڕابردوو وەرنەگرتووە، بەڵکو لەڕووی جەستەییەوە لاوازبووە و بەشێوەیەکی بەرچاو کێشی زیادیکردووە.

هەروەها لە ڕوبەڕوبوونەوەی گلاسگۆ ڕەینجەرز خراپترین ئاستی پێشکەشکردووە، بەشێوەیەک کارلۆ ئەنچلۆتی ڕاهێنەر توڕەبووە و دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ ئیدارەی یانە بە گومانەوە ئاماژەی بە تواناکانی ئەو یاریزانە کردووە.

ڕوبەڕوبوونەوەی میلان بۆ یوڤیچ دەبێتە کۆتا تاقیکردنەوە، دوای یارییەکە ئەنچلۆتی دوایین کۆبوونەوە لەگەڵ بەڕێوەبەرانی یانەدا دەکات و لەبارەی بەردەوامبوون، یاخود فرۆشتنی یوڤیچ و چەند یاریزانێکی دیکەوە، بڕیاردەدات.

کێشەی فلۆرنتینۆ پێرێز و یانەی شاهانە لەوەدایە، یاریزانەکە نرخی بۆ 20 ملیۆن یورۆ دابەزیوە، ئەگەر بەخواستن ئاڕاستەی یانەیەکی دیکەی بکەن، سوودی نابێت، چونکە ناوبراو وەرز لەدوای وەرز ئاستی بەرەوخوار دەڕوات و نرخیشی کەمتر دەبێتەوە.

بابەتی پێشتر

کەین نەگەڕاوەتەوە و گواستنەوەی بۆ سیتی نزیکبووەتەوە

بابەتی دواتر

بەهۆی نەخۆشخانەیەکی منداڵانەوە سکاڵا لەسەر وەزیری تەندروستی تۆماردەکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مێسی چی دەکات؟

مێسی نیازی وایە لە ئەوروپا درێژە بە یاریی کردن بدات و نایەوێت بەرەو خولی ئەمریکا یان کیشوەری ئاسیا…
Total
0
Share